وه‌زیری خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان كرد
د.یوسف گۆران ڕایگه‌یاند: بۆ چاره‌سه‌ره‌كردنی كێشه‌ی ده‌رچوان، له هه‌وڵداین بۆ كردنه‌وه‌ی (سه‌نته‌ری ڕه‌خساندنی هه‌لی كار له زانكۆكان)، به‌ئامانجی دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له نێوان زانكۆكان و كۆمپانیه‌كان. ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی وه‌زیری خویندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وته‌كیدا هات له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان، كه ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (19/2/2015) له باره‌گای سكرتاریه‌تی یه‌كێتیه‌كه له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چو.
گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی گرنگ كرا
له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا مامۆستا عبدول واحید محمد سكرتێری یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان، به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی یه‌كێتیی مامۆستایان به‌خێرهاتنی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌فدی هاوه‌ڵی كرد‌و خۆشحاڵی خۆشیان پێشاندا بۆ ئاماده‌بون له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، پاشان ئامانجی كۆبونه‌وه هاوبه‌شه‌كه‌ی ئاشكرا و كرد‌و ڕایگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی "هه‌وڵه‌كان بۆ داڕشتنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی خوێندنی باڵا و ده‌وام له زانكۆكان بكه‌ین، له‌گه‌ڵ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چۆنێتی هه‌وڵدان بۆ به‌بازاركردنی خوێندن و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ ده‌رچوان، له هه‌مان كاتدا باس له چۆنێیه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كواڵیتی له زانكۆكان بكه‌ین"، له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سكرتێری یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان داوای كرد وه‌ك چۆن له قانونی یه‌كێتیی مامۆستایان‌دا هاتوه، نوێنه‌ری مامۆستایان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دیاری بكه‌ن.
د.یوسف گۆران: مامۆستایان بونیادنه‌ری مرۆڤی داهاتون
له به‌رامبه‌ردا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوای خۆشحاڵی ده‌ربڕین بۆ بانگهێشتكردن و ئاماده‌بون له‌و كۆبونه‌وه‌یه، ڕۆڵ و پێگه‌و ئه‌ركی پێرۆزی مامۆستایان به‌رز نرخان و ڕاگه‌یاند: "مامۆستایان بونیادنه‌ری مرۆڤی داهاتون".
كابینه‌ی هه‌شته‌م له دۆخێكی تایبه‌ت پێكهاتوه
سه‌باره‌ت به كاروچالاكی و پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتی: "ماوه‌ی نزیكه‌ی (8) مانگه كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتوه، پیكهێنانی ئه‌و كابینه‌ش له‌كاتێكدا بو، كه هه‌رێمی كوردستان ڕوبه‌ڕوی قه‌یرانێكی دارایی و پاشان ئه‌منی بوه‌وه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌مان حكومه‌تێكی بنكه فراوان بو، توانیویه‌تی جۆرێك له‌یه‌ك ده‌نگی دروست بكات، به‌وه‌ش توانراوه به‌شێك له كێشه‌كانمان كه‌م بكه‌ینه‌وه، هه‌ربۆیه پڕۆژه‌كانیشمان كه خوازیار بوین جێبه‌جێیان بكه‌ین، ئه‌وانیش كه‌وتونه‌ته ژێر كاریگه‌ری ئه‌و كێشانه، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌و بونی ئه‌و كێشانه‌ش توانیومانه به‌شێكیان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، له‌وانه‌ش د.یوسف گۆران وه‌زیری خویندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماژه‌ی به‌كاروچالاكیه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كرد و ڕاگه‌یاند:
ساڵی داهاتو ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی بۆ زانكۆكان ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
له‌ماوه‌ی ڕابردودا توانیومانه كواڵیتی زانكۆكان باشتر بكه‌ین، چونكه به‌به‌راورد به زانكۆكانی دنیا به‌پێیی دواین هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ زانكۆكانی جیهان، ئاستی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان نزمن و، باشترین زانكۆكانمان له ڕیزبه‌ندی (4) هه‌زاردایه، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌یه‌كمان به‌ناونیشانی ( ڕیزبه‌ندی نیشتمانی بۆ زانكۆكان) دانا‌و" خۆشبه‌خیتانه و به‌سود وه‌رگرتن له پێوه جیهانیه‌كان له ئێستادا پڕۆژه‌كه ته‌واو بوه‌و، له ساڵی داهاتوه‌و ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و ئیتر خۆمان ڕیزبه‌ندی زانكۆكانی كوردستان ده‌كه‌ین، كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته ده‌رفه‌تێك بۆ پێشبركێ له نێوان زانكۆكان و به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵیتی خوێندن تێیاندا.
خوێندنی دكتۆرا به‌سیسته‌مێكی نوێ داڕێژراوه‌ته‌وه
د. یوسف گۆران هه‌ر له قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌چالاكیه‌كی دیكه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كرد‌و ڕاگه‌یاند: له‌ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردودا خویندنی باڵا/ دكتۆرا له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی به‌رنامه‌ی تواناسازی و سیسته‌می سپلی سایت به‌ره‌و نه‌مان چو بو، به‌ڵام له ئێستادا دارشتنه‌وه‌ی نوێی بۆ كراوه‌وو له ڕێنماییه‌كاندا بایه‌خی زۆر به‌زمانی ئینگلیزی دراوه و ده‌بێت خوازیار بڕوانامه‌یه‌كی ئینگیلزی جیهانی به‌ده‌ست بهێنێت، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و خوازیاره‌ی كه له خویندنی باڵا/ دكتۆرا له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گیرێت ده‌بێت له‌ماوه‌ی خوێندنیدا زیاتر له توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له گۆڤارێكی ئه‌كادیمی جیهانی بڵاو بكاته‌وه.
سه‌نته‌ری ڕه‌خساندنی هه‌لی كار له زانكۆكان ده‌كه‌ینه‌وه
هه‌ر له وته‌كه‌یدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاشكرایكرد بۆ چاره‌سه‌ره‌كردنی كێشه‌ی ده‌رچوان، له هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه‌ی (سه‌نته‌ری ڕه‌خساندنی هه‌لی كار له زانكۆكان)، به‌ئامانجی دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له نێوان زانكۆكان و كۆمپانیه‌كان، هه‌ر له وته‌كه‌یدا زانیاری زیاتری دایه ئاماده‌بوان و وتی: ده‌خوازین له ڕێگه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره‌وه پڕۆگرامه‌كانی خوێندن به‌پێیی پێداویستیه‌كانی بازار دابڕێژینه‌وه، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و سه‌نته‌ره چاودێری ده‌رچوان ده‌كات له چۆنێتیی كاركردینان له بازاری كاردا، د.یوسف گۆران ڕونیشیكرده‌وه پڕۆژه‌كه به‌هاریكاری ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
زمانی ئینگلیزی ده‌كه‌ینه زمانی مه‌عریفه له زانكۆكان
بۆ بایه‌خدانی زیاتریش به‌زمانی ئینگلیزی له ناوه‌نده‌كانی خوێندن، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاگه‌یاند: "له هه‌وڵداین بۆ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی (British Council) له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی خولی جیا بۆ مامۆستایانی زانكۆ بكه‌نه‌وه تا له ڕێگه‌یه‌وه ئاستی كواڵیتی زانكۆكان به‌رز بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ش هاوشێوه‌ی زانكۆ عه‌ره‌بیه‌كانه له وڵاتانی عه‌ره‌بی، چونكه زمانه‌كه‌یان نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ ئه‌و پیشكه‌وتنانه بڕوات كه له دنیادا ڕوده‌ده‌ن، زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی كێشه‌ی زمانی مه‌عریفه‌یان هه‌یه، بۆیه له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانین كاره‌كان باشتر بكه‌ین..
توێژینه‌وه‌ی زانستی له كوردستان لاوازه
سه‌باره‌ت به توێژینه‌وه‌ی زانستی-ش د.یوسف گۆران ڕاگه‌یاند: له هه‌رێمی كوردستان به‌شداریكردنی مامۆستایان له توێژینه‌وه‌ی زانستی زۆر لاوازه، ئاشكرایكرد هه‌ر مامۆستایه‌ك له زانكۆكانی وڵاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا (33) سه‌عات بۆ توێژینه‌وه‌ی ته‌رخان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له زانكۆكانی عێراق ته‌نها (1:30) یه‌ك سه‌عات و نیوه، به‌داخه‌وه له زانكۆكانی هه‌رێم له‌و ژماره‌یه‌ش كه‌متره، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كانمان سه‌رنه‌گرێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌یه ناتوانین سه‌ركه‌وتو بین و له ئاست گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌م بین.
گرنگه نوێنه‌ری یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان بێته ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت
له كۆتایی وته‌كه‌یدا و سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی نوێنه‌ری یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان له كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی، د.یوسف گۆران ڕاگه‌یاند: به‌پێیی قانونی وه‌زاره‌ت ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن دیاریكراون كه كێن، بۆیه له‌و قانونه ئاماژه به نوێنه‌ری یه‌كێتیی مامۆستایان نه‌كراوه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاگادارنه‌بونی ده‌سه‌ڵاتی یاسادان له‌و یاسایانه‌ی كه ده‌ریان ده‌كات، هه‌روه‌ك بونی نوێنه‌ری یه‌كێتیی مامۆستایانیشی له كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت به‌گرنگ زانی.
له‌سه‌ر دوو بنه‌ما به‌شی نوێ له كۆلێژه‌كانی په‌روه‌رده‌ی بونیاد ده‌كه‌ینه‌وه
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی گوێی له‌سه‌ره‌نج و پرسیار‌و پێشنیازه‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان گرت و، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك پرسیار‌و ڕاو سه‌ره‌نج و پێشنیازیان خسته‌ڕو، سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی (هونه‌رو وه‌رزش) له كۆلێژه‌كانی په‌روه‌رده‌ی بونیادی ئێواران كه داواكاری زۆربه‌ی مامۆستایان بو، د.یوسف گۆران ڕایگه‌یاند: ئێمه له‌سه‌ر دوو بنه‌ما به‌شی نوێ له‌و كۆلێژانه ده‌كه‌ینه‌وه، یه‌كه‌میان داواكاری خودی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، دوه‌میشیان په‌یوه‌سته به توانای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ئێستا كۆمه‌ڵێك ڕێنمای نوێ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ده‌رچوه ڕه‌نگه ببنه ڕێگر له كردنه‌وه‌ی به‌شی نوێ له‌و زانكۆیانه.
پێدانی نازناوی زانستی ده‌بێت سیسته‌مێكی بۆ دابڕێژرێت
بۆ پێدانی نازناوی زانستی به هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر كه له سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ن، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتی: ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سیسته‌مێك ده‌ربكات بۆ ئه‌و قانونه‌ی كه له پاڕله‌مان په‌سند كراوه‌و په‌یوه‌سته به‌هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرا، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ڕاپۆرتێك بۆچونی خۆی له‌و باره‌یه‌وه پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه، ڕونیشكرده‌وه دانانی ئه‌و سیسته‌مه په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی دارایی و په‌روه‌رده‌و چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه هه‌یه.
نوسینگه‌ی وه‌زاره‌ت له كه‌ركوك به‌دواداچون بۆ خوێندنی باڵا له‌ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كات
سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ی زانكۆیه‌كی كوردی له شاری كه‌ركوك، د.یوسف گۆران ڕاگه‌یاند: بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خوێندكارانی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، نوسینگه‌ی وه‌زارته‌كه‌مان له شاری كه‌ركوك كردوه، خۆشبه‌ختانه له رێی ئه‌و نوسینگه‌یه‌وه توانراوه كێشه‌ی زۆربه‌ی زۆری خوێندكارانی ئه‌و ناوچانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ڕونیشكرده‌وه نوسینگه‌ی وه‌زاره‌ت به‌دواداچون بۆ كێشه‌ی خوێندنی باڵا له كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له پێناو په‌ره‌پێدانی ئاستی خوێندنی باڵا له سنوره‌كه.
دوا به‌دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌ی هاوبه‌شدا مامۆستا عبدول واحید محمد سكرتێری یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان خۆشحاڵی خۆی به‌ئاماده‌بونی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له كۆبونه‌وه‌كه ده‌ربڕی و به‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی پڕ به‌رهه‌م وه‌سفی كرد.
پاشان د.یوسف گۆران ڕاگه‌یاند: ئه‌م جۆره كۆبونه‌وانه كه زیاتر ڕاوێژكار بو، گرنگن بۆ ئێمه تا بتوانین به‌چاوێكی زانستی و ئه‌كادیمی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، وتیشی دیدو سه‌ره‌نج و بۆچونی ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه بۆ ئێمه گرنگ بون تا بتوانین له نه‌خشه‌ی ڕێگه‌ی كاركردنمان و پلانی داهاتوماندا جێگه‌یان بكه‌ینه‌وه و خزمه‌ت به‌گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین.
كێشه‌ی مافه داراییه‌كانی كاندیداكانی تواناسازی په‌یوه‌سته به‌قه‌یرانی دارایی هه‌رێم
سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی مافه داراییه‌كانی كاندیداكانی به‌رنامه‌ی تواناسازی، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاگه‌یاند: ئه‌و به‌رنامه‌یه یه‌كێكه له به‌رنامه گرنگه‌كانی وه‌زاره‌ت، به‌شێك له‌و كاندیدانه خوێندنه‌كه‌یان به‌سه‌ركه‌وتوی ته‌واو كردوه‌و ئێستا گه‌ڕاوه‌نه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌شی كه ئێستا ده‌خوێنن و كێشه‌ی داراییان بۆ دروست بوه، هه‌مو هه‌وڵێكیان بۆ خراوه‌ته گه‌ڕ بۆ دابینكردنی مافه داراییه‌كانیان، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیه بریتیه له لایه‌نی كارگێڕی و ئاماده‌كردنی لیست، به‌ڵام كێشه‌ی ئه‌وانیش په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و قه‌یرانه داراییه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه، هیواشی خواست ئه‌و لێژنه باڵایه‌ی كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ كاروباری تواناسازی هه‌یه بتوانن ئه‌و كێشه‌یه چاره بكه‌ن، تا كاندیداكانی به‌رنامه‌ی تواناسازی درێژه به خوێندنه‌كانیان بده‌ن.
* ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
بڕوانه وێنه‌ی زیاتر.....