د. یوسف گۆران" وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داواى له كونسوڵى وڵاتى چین كرد زانكۆكانیان كورسى خوێندن بۆ خوێندكاران/ قوتابیانى هه‌رێمى كوردستان دابین بكه‌ن، چونكه دابینكردنى كورسى خوێندن له زانكۆكانی وڵاتى چین، كاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر كایه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و چین.
ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى 11/2/2015 د. یوسف گۆران" وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، پێشوازی له تان بانگ لین" كونسوڵى گشتی وڵاتى چنی میللی و جیهان فانگنینگ" جێگری قونسل كرد. وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و چین كرده‌وه‌و داواشی كرد" زانكۆكانی چین، كورسیی خوێندن له بواری خوێندنی باڵا بۆ خوێندكاران/ قوتابیانى هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ن.
بۆ ئه‌مه‌ش كونسوڵى چین باسی له پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمی كوردستان كرد، كه له بواری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى به‌خۆیه‌وه بینیویه‌تى له‌و پێناوه‌شدا داوای كرد ئاڵوگۆڕی زانستی له‌سه‌ر ئاستی خوێندكاران و مامۆستا‌و زانكۆكان ئه‌نجامبدرێت، هه‌روه‌ك هیواشی خواست له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان په‌یمانگاى تایبه‌ت به فێربوونی زمانی چینی بكرێته‌وه.
وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى" جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه‌و رایگه‌یاند" له بواری ئابوری، وڵاتی چین یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی، كه بازرگانه‌كانی هه‌رێم ڕووی تێده‌كه‌ن، بۆیه پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی ڕۆشنبیری و زانستی، فاكته‌رێكی گرنگه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندیه ئابوورییه‌كان، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی فێربوونی زمانی یه‌كتری و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه كهلتورریهكان دێته ئاراوه، كه له‌ئاكامدا كارلێكی ڕۆشنبیری و دیالۆگی كه‌لتوری له‌نێوان هه‌ردولادا دروست ده‌كات، بۆیه ئێمه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه، هه‌موو ئاسانكارییه‌ك ده‌كه‌ین و به‌هیوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی چین، له‌بواری خوێندنی باڵادا كورسی خوێندن بۆ خوێندكاران/ قوتابیانى هه‌رێم دابین بكات.