Nov 2016

كردنەوەی (كۆلێژی نــور زانكۆی) لە قەزای شێخان یاسایی نیە

newsitem-1860-25.11.2014-ku.jpg

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی قوتابیان/ خوێندكاران و خوازیارانی خوێندن لە هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكات، كە (كۆلێژی نــور زانكۆی) لە قەزای شێخان كراوەتەوە، ڕەزامەندی كردنەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستانی وەرنەگرتوە،

كردنەوەشی بەڕێوشوێنە یاساییەكاندا تێپەڕ نەبوە، هەربۆیە لە كاتی وەرگرتنی هەر بڕوانامەیەك لەو زانكۆیە بەخوێندكاران/ قوتابیان وەزارتەكەمان ڕاستاندنی (تصدیق)ی ناكات و دان بەبڕوانامەكانیان نانرێت