Nov 2016

هاوكاری و هەماهەنگی هەموو لایەك پێویستە بۆ پێشخستنی كەرتەكانی خوێندنی باڵا لە كوردستان

newsitem-1840-17.11.2014-ku.jpg

دوێنی 16/11/2014 (د. یوسف گۆران) وەزیری خوێندنی باڵاو تویژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دیوانی وەزارەت پێشوازیكرد لە (رزگار عەلی) ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان.


لە دیدارێكدا كە بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت ئامادەیبوو هەردوولا جەختیان لەسەر پێشخستن  و پەرەپێدانی پرۆسەی خوێندن لە زانكۆكانی كوردستان كردەوە بەشێوەیەك كە خوێندكاران تیایدا سوودمەند بن. 

لەلایەن خۆیەوە لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی هەولێر پشتیوانی خۆی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەربڕی، دوپاتیشیكردەوە هاوكار و پاڵپشتی كارەكانی وەزارەت دەبن لەپێناو پێشخستنی ئاستی زانست لە كوردستان  و بەرزكردنەوەی ئاستی زانكۆكانی هەرێم. 

لەبەرامبەردا (د. یوسف گۆران) وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم خوشحاڵی خۆی دەربڕی بەم سەردانە، هەروەك هاوكاری و هەماهەنگی مەڵبەندی 3ی هەولێری بەرزنرحاند بۆ بواری خوێندنی باڵا لە كوردستاندا، وتیشی وەزارەتی خوێندنی باڵا گرنگیدان بە ئاستی زانستی لە هەرێمی كوردستان و بایەخدان بە توێژینەوی زانستی و بەرزكردنەوەی ئاستی خوێندكاران بە ئەركە گرنگەكانی  دەزانێت بەو پێیەی هەرێمی كوردستان هیچی لە وڵاتانی تر كەمتر نیە و پێویستی زۆریشی بە بواری توێژینەوەی زانستی هەیە.