وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌پێیی ئه‌و پلانه‌ی بۆ خوێندنی باڵا (ماسته‌ر) له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان په‌سندی كردبوو، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه, ڕێكه‌وتی (27/10/2014) ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كانی توانستی زانستی خوێندنی باڵا (ماسته‌ر) راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی جیاواز له ساڵه‌كانی دیكه‌و بۆ هاندانی زیاتری كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان (5) پێنج نمره‌ی به‌خشیه كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بچنه پێشبڕكێ، به‌وه‌ش دوای تاقیكردنه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌ت (73) كه‌س و كاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان سودمه‌ند بوون و توانیان له تاقیكردنه‌وه‌كانی توانستی زانستی ده‌ربچن له پسپۆڕه جیاكان وه‌رگیران بۆ درێژه‌دان به‌خوێندنی باڵا (ماسته‌ر) له زانكۆكانی كوردستان.
هاوكات بۆ هاندانی خوێندن و په‌ره‌پێدانی زانست له سنوره‌كه, به‌دوو خول (194) كاندید له دانیشتوانی پارێزگای كه‌ركوك بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015) له زانكۆكانی سه‌ڵاحه‌ددین و سلێمانی وه‌رگیران بۆ درێژه‌دان بۆ خوێندنی باڵا (ماسته‌ر) له چه‌ندین پسپۆڕی جیا, وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوا له زانكۆكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ئه‌وانیش به‌شداری له‌و ئه‌ركه نیشتمانیه بكه‌ن و خوێندكاران/ قوتابیان وه‌ربگرن بۆ درێژه‌دان به‌خوێندنی باڵا و پێگه‌یاندن لاوان له‌و سنوره.
له هه‌مان كاتدا و له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كانی توانستی زانستی خوێندنی باڵا (ماسته‌ر) ی تایبه‌ت به‌كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و پارێزگای كه‌ركوك، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌نجامی به‌رایی تاقیكردنه‌وه‌كانی توانستی زانستی خوێندنی باڵا (ماسته‌ر) له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان په‌سند كرد كه ژماره‌یان (955) پاڵێوراوه، به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ش (1222) كاندید وه‌رگیران بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا (ماسته‌ر) له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015).