گفتوگۆ له‌باره‌ی دواین هه‌نگاوه‌كانی كاندیداكانی زه‌ماله‌ی هه‌نگاریا كرا
* ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
ڕۆژی دوو شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (8/9/2014) له هۆڵی ڤیدیۆ كۆنفرانسی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كۆبونه‌وه‌یه‌ك له نێوان كونسڵی هه‌نگاریا و ستافی وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ خوێندكارانی زه‌ماله‌ی هه‌نگاریا به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا گوێ له كێشه و گرفتی خوێندكاران گیرا و بڕیاری چاره‌سه‌ریان بۆ درا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دكتۆر ئامانج ڕاوێژكاری خوێندنی باڵا بۆ كاروباری زانستی باسی له هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ خوێندكاران كرد و ڕاگه‌یاند: له ماوه‌ی ڕابردوو و تا ئێستا هه‌میشه له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا بوین، بۆ ئه‌وه‌ی كاروباری زه‌ماله‌ی خوێندكارانی هه‌نگاریا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا به‌ڕێوه‌بچێت، وتیشی " تا ئه‌و شوێنه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌ت دایه، درێغی ناكه‌ین و هه‌ڵگری خه‌مه‌كانتانین"، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، كه به‌ستنی ئه‌و كۆبونه‌وه ڕاسته‌وخۆیه‌ی نێوان كاندیداكان و كونسَلی هه‌نگاریا له هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكی دیكه له هه‌وڵه‌كانمان له‌پێناو له نزیكه‌وه ئاگاداربونی حكومه‌تی هه‌نگاری له كێشه‌و گرفتی كاندیداكان.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا كونسڵی هه‌نگاریا باسی له هه‌ماهه‌نگی حكومه‌ته‌كه‌ی كرد له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی خوێندنی باڵا، بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه ئه‌وان ئاگاداری دواكه‌وتنی وه‌رگرتنی ڤیزان بۆ كاندیده‌كان، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئاسانترین ڕێگه بدۆزنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات كاندیده‌كان سه‌فه‌ر بكه‌ن، وتیشی "ئه‌وانه‌ی ئۆفه‌ریان بۆ نه‌هاتۆته‌وه، ده‌توانن خۆیان داوا له زانكۆكانی هه‌نگاریا بكه‌ن و ڕاسته‌وخۆ ئۆفه‌ر وه‌ربگرن".
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا د.گۆڤه‌ند شێروانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه ڕۆشنبیرییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتی: "ته‌نیا وه‌رگرتنی ئۆفه‌ری زانكۆ به‌س نیه، به‌ڵكو تا ئه‌و كاته‌ی كاندیداكان ڤیزا وه‌رنه‌گرن، ناتوانن له شوێنی وه‌زیفیان ده‌ست له‌كارهه‌ڵگرن، چونكه وه‌رگرتنی ڤیزا ئه‌گه‌ری هه‌یه دوا بكه‌وێت".