وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بەفرمانى وەزارى ژمارە (1019) کە ئیمزاى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بەسەرەوەیە، دوێنى یەک شەممە، ڕێکەوتى (24/8/2014) دەرى کرد، بڕیارى دواخستنى تاقیکردنەوەکانى خولى دوەمى زانکۆکانى دا بۆ ڕێکەوتى (18/9/2014).
وەک لە فرمانە وەزارێکەدا هاتوەو ئاڕاستەى سەرجەم زانکۆکانى هەرێمى کوردستان کراوە، تێیدا هاتوە "بەهۆى ئەو بارودۆخەى کە هەرێمى کوردستان پێیدا تێپەڕ دەبێت و لە پێناو بەخشینى دەرفەتى زیاتر بە خوێندکاران/ قوتابیان بۆ تاقیکردنەوەکانى خولى دوەمى ساڵى خوێندنى (2013-2014) زانکۆکان کارى پێویست ئەنجام بدەن بەمەبەستى دواخستنى تاقیکردنەوەکانى خولى دوەم بۆ (18/9/2014)، یان ڕۆژانى دواتر بەپێی بارودۆخى زانکۆکان".