Nov 2016

ڕۆژی جیهانی سه‌لامه‌تی له‌شوێنی كاردا

newsitem-1722.28.04.2014-ku.jpg

 پیرۆزبایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی سه‌لامه‌تی له‌شوێنی كاردا, ئه‌مڕۆ 28/4/2014 كه‌ ڕۆژی جیهانی سه‌لامه‌تییه‌ له‌ شوێنی كار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پشكنین و دڵنیایی جۆری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م قوتابیان و خوێندكاران، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی باڵا ده‌كات.

ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌:

به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی سه‌لامه‌تی‌ له‌ شوێنی كار، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له‌سه‌رجه‌م خوێندكاران، مامۆستایان، فه‌رمانبه‌ران و میوانه‌كانی ، كه‌ ڕووده‌كه‌نه‌ زانكۆ و ده‌سته‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ین.

بێگومان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی ماوه‌ی سێ ساڵه‌ به‌هاوكاری ناوه‌نده‌كانی خوێندنی باڵا، هه‌روه‌ها له‌سه‌رجه‌م زانكۆ و ده‌سته‌كان به‌مه‌به‌ستی سازكردنی ژینگه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت و وشیار بوونه‌وه‌ تاكه‌كان له‌ گرنگی و ماف بۆ‌ پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان، چالاكی جۆراوجۆر ده‌كرێت، بۆ ئه‌مساڵیش كه‌ له‌ جیهاندا سه‌لامه‌تی پاشماوه‌ی مه‌وادی كیمیاوی ده‌ستنیشانكراوه‌، ئومێد ده‌كه‌ین زانكۆكانی هه‌رێمیش ڕه‌چاوی ئه‌م كێشه‌یه‌ بكه‌ن و كار بۆ فه‌راهه‌مكردنی باشترین ته‌ندروستی بكه‌ن. هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ سوپاسی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی گشت زانكۆ حكومی و ئه‌هلییه‌كان و گشت ده‌سته‌كان ده‌كه‌ین، كه‌ ئه‌رك و ماندووبونیان كێشا بۆ ڕێكخستنی ئه‌م چالاكیانه‌. هیوادارین كه‌لتوری سه‌لامه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست بڵاوبێته‌وه‌ و ژیانی هه‌مویان ڕۆژانه‌ پارێزراو بێت.