مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستیی ئاگادار دەکەین کە (کۆماری چینی میللی) حەوت زەمالەی خویندنی پیشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە بە مەبەستی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە.
ئەو بەڕێزانەی ئارەزووی پێشکەشکردنی داواکاری دەکەن پێویستە لە ڕیگای ئەم لینکەی لای خوارەوە فۆرمی پێشکەشکردنی ئەلکترۆنی پڕ بکەنەوە. مەرجەکانی پێشکەشکردن هەمان مەرجەکانی مۆڵەتی خویندنە لە چوارجێوەی ڕێنماییەکانی ژمارە (١٦٥/١١) جگە لە مەرجی تەمەن کە لەلایەن باڵوێزخانەی کۆماری چینی میللی دیاری کراوە ، مەرجەکانیش بریتین لە :
پێشکەشکار دەبێت دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش دوایین بڕوانامە.
بۆ خوێندنی ماستەر دەبێت پێشکەشکار کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت و بۆ خوێندنی دکتۆرا کۆنمرەی ماستەری لە (٧٠%) کەمتر نەبێت.
دەبێت پێشکەشکار بۆ خوێندنی ماستەر تەمەنی لە (٣٥ ساڵ) زیاتر نەبیت و بۆ دکتۆراش تەمەنی لە (٤٠ ساڵ) زیاتر نەبێت.
دوا مۆڵەت بۆ پێسکەشکردنی داواکاری ڕۆژی (١/٤/٢٠١٤) یە
بوارەپسپۆڕییەکانیش بریتین لە :
یەکەم بۆ خوێندنی ماستەر
- Urban planning
- Electronic engineering
- Alternative Medicine
- Archaeology
دووەم بۆ خوێندنی دکتۆرا
- Computer science
- Management
- Economics
http://goo.gl/6SlCRs