ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له چه‌ند كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن باس له نوێكردنه‌وه‌ی لیستی وه‌رگرتنی قوتابیان و خوێندكاران له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ده‌كرێت, هاوكات چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن لیستێك بڵاوكراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنی خوێندكاران و قوتابیان،
بۆیه له‌م ڕونكردنهوهیهدا قوتابیان و خوێندكارانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێمه وه‌ك ناوه‌ندی وه‌رگرتنی قوتابیان و خوێندكاران له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له بڵاوكردنه‌وه‌ی هیچ لیستێك له‌و لیستانه به‌رپرسیار نین, جگه له‌و لیسته نه‌بێت كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی وه‌رگرتنی قوتابیان و خوێندكاران به نوسراوی ڕه‌سمی و CD ئاڕاسته‌ی تۆماری زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراوه، هاوكات داوا له خوێندكاران و قوتابیان ده‌كه‌ین كه جگه له سایتی (زانكۆ لاین) پشت به‌هیچ سایت و ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن نه‌به‌ستن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناوه‌كانیان له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان.
11/11/2013