دكتۆر ئیبراهیم تاهیر ڕاگه‌یاند ڕێژه‌ی (3%) دانیشتوانی هه‌ولێر دووچاری هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی بوون و (85%)ی ئه‌و ڕێژه‌ش له ڕیگه‌ی چاره‌سه‌ری ددانه‌وه ده‌گوازرێته‌وه. ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی دكتۆر ئیبراهیم تاهیر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستن و ته‌ندروستی هه‌ولێر له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی سمینارێكیدا هات، كه به‌ناونیشانی (هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی) بۆ كارمه‌ندانی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تیه‌وه ڕێكخرابوو.
له‌و سمیناره‌دا كه ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له هۆڵی ڤیدیۆ كۆنفرانسی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ڕێوه‌چوو، دكتۆر ئیبراهیم له سه‌ره‌تایی سمیناره‌كه‌یدا ڕاگه‌یاند: هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی كه نه‌خۆشیه‌كی كوشنده‌یه مه‌ترسی زیادبوونی لێ ده‌كرێت له كوردستان، وتیشی ئه‌و ڤایرۆسه (6) جۆری هه‌یه، دوو جۆری یه‌كه‌میان كه بریتین له (أ، ی) زۆر ترسناك نین و نیشانه‌كانی زوو ده‌رده‌كه‌ون و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بۆ دوو هه‌فته له جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌مینێته‌وه، ڕێژه‌ی مردن له جۆری (أ) له‌ناو گه‌وران زیاتره له‌ناو منداڵان، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ناو گه‌وران له هه‌زار كه‌سی توشبوو (17) كه‌سیان ده‌مرن، به‌ڵام له‌ناو هه‌زار منداڵی توشبوو (1) منداڵ ده‌مرێت، هه‌رچی جۆری (ی)ه ئه‌و ڕێژه‌ی مردن له‌ناویاندا (20%)، سه‌باره‌ت بههۆكارهكانی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و دوو جۆره‌ی ڤایرۆسی هه‌وكردنی جگه‌ره‌ش دكتۆر ئیبراهیم ووتی: له ڕێگه‌ی ده‌م و ئاوی پیس بڵاوده‌بێته‌وه.
به‌ڵام وه‌ك دكتۆر ئیبراهیم ئاماژه‌ی بۆكرد چوار جۆره‌كه‌ی ڤایرۆسی هه‌وكردنی جگه‌ر كه بریتین له (ب، س، د، ج) له جۆره ترسناكهكانن و زیاتر له جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌مێنێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك دوای نزیكه‌ی (180) ڕۆژ ئینجا نیشانه‌كانی به‌دیارده‌كه‌وێ، سه‌باره‌ت بهڕێگهكانی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و چوار جۆره‌ی ڤایرۆسی هه‌وكردنی جگه‌ر، دكتۆر ئیبراهیم تاهیر ووتی: ڕیگه‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه جۆراو جۆرن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بریتین له( په‌یوه‌ندی سێكسی فره كه‌سی، هاوڕه‌گه‌زبازی، به‌كارهێنانی ماددهۆشبهرهكان له ڕێگه‌ی ده‌رزی لێدان، شوشتنی جگه‌ر كاتێك كه ئامێره‌كان له‌ماوه‌ی (7) ڕۆژ پاك نه‌كرێنه‌وه، كوتان، ماچی قوڵ، هه‌موو شله‌مه‌نیه‌كانی مرۆڤ، وه‌رگرتنی ئه‌ندامی مرۆڤێك كه هه‌ڵگری هه‌مان ڤایرۆس بێت، به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی چاره‌سه‌ری و نه‌شته‌رگه‌ری و گواستنه‌وه‌ی خوێن، كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌تایبه‌ت (نه‌شته‌رگه‌ری و ددان) له‌گه‌ڵ سه‌رتاشخانه‌كان).
ئه‌و پسۆڕه هه‌ر له سمیناره‌كه‌یدا ئاماره‌كانی ئه‌و ڤایرۆسه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ئاماده‌بووان ڕاگه‌یاند و به‌ژماره‌ی مه‌ترسیدار له قه‌ڵه‌میدا و ووتی: له‌سه‌ر ئاستی جیهان تا ئێستا (یه‌ك ملیار) كه‌س هه‌ڵگری ڤایرۆسی جۆری (ب)ن، كه (384) ملیۆن كه‌سیان درێژخایه‌نه‌و ساڵانه‌ش زیاتر له یه‌ك میلۆن كه‌س به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه ده‌مرن و زیاتر له (4) ملیۆنیش دوچاری هه‌ڵگرتنی ئه‌و ڤایرۆسه ده‌بن، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ئه‌و ڤایرۆسه له ئایدز زۆر ترسناكتره، چونكه به‌پێیی ئاماری ساڵی (2012) نزیكه‌ی (34) میلۆن كه‌س هه‌ڵگری ڤایرۆسی ئایدز بوون، هه‌روه‌ك ڕێژه‌ی مردن له‌ناو هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی ئایدز كه‌متره به‌به‌راورد به‌هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی هه‌وكردنی جگه‌ر له جۆری (ب).
دكتۆر ئیبراهیم ڕونیشكرده‌وه ژماره‌ی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی هه‌وكردنی جگه‌ر له جۆری (س) له‌سه‌ر ئاستی جیهان له نێوان (130 بۆ 170) ملیۆن كه‌سه، جگه له‌وه‌ش ساڵانه (3 تا 4) میلۆن كه‌سی دیكه دووچاری هه‌ڵگرتنی ئه‌و ڤایرۆسه ده‌بن، ووتیشی ژماره‌ی هه‌ڵگرانی جۆری (د) گه‌یشتۆته (10) ملیۆن كه‌س له‌و وڵاتانه‌ی كه ئامێری پشكنینی ئه‌و ڤایرۆسه‌یان هه‌یه، هه‌روه‌ك ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسی هه‌وكردنی جگه‌رن له جۆری (ج) بوون گه‌یشتۆته یه‌ك میلۆن كه‌س، ئه‌و پسۆڕه ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: له كوردستان و به‌تایبه‌ت شاری هه‌ولێر به‌هۆی نه‌بوونی ئامێری پشكنین تا ئێستا نازانین ڕێژه‌ی هه‌ڵگرانی هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی له جۆره‌كانی (د، ج) چه‌نده.
سه‌باره‌ت بههۆكارهكانی بڵاوبونه‌وه‌ی جۆری ئه‌و ڤایرۆسه له شاره‌كانی كوردستان، دكتۆر ئیبراهیم تاهیر ڕایگه‌یاند: هۆكاره‌كان جۆراوجۆرن به‌ڵام دیارترینیان بریتین له( كرانه‌وه‌ی سنوره‌كانی كوردستان به‌ڕووی وڵاتانی دنیا، كۆچكردنی لاوان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و گه‌ڕانه‌وه‌یان، هاتنی وه‌فد و كرێكاره بیانیه‌كان بۆ كوردستان، شه‌ڕی ناوخۆی عێراق و هاتنی دانیشتوانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق بۆ كوردستان، چونكه پشكنینه‌كان ده‌ریانخستوه كه هه‌موو ماڵێك له شاره‌كانی نه‌جه‌ف و كهربهلاو حله یه‌كێكیان هه‌ڵگری جۆره‌كانی ڤایرۆسی هه‌وكردنی جگه‌رن، جگه له‌وانه‌ش زۆربونی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و هاتنی گه‌شتیاران به‌و ڕێژه زۆره بۆ كوردستان، بڵاوبونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان، لاوازی به‌رنامه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی، كه‌می بودجه) بوونه‌ته هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه له كوردستان، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: له شاری هه‌ولێر سه‌رباری ئه‌وه‌ی سه‌نته‌رێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌بوونی بودجه‌ی پێویست و دابینهكردنی ده‌رمان و ئامیره‌كانی پشكنین بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه نه‌توانین وه‌ك پێویست چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌سانه بكه‌ین كه هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه‌ن.