لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراقى فیدراڵ بڕیاریدا ساڵى خوێندنى (2012-2013) بەساڵى نەکەوتن (عدم رسوب) ئەژمار بکرێت، هاوکات نمرەى بڕیار لە (5 نمرە)ەوە کرایە (10 نمرە) بەمەرجى دەرچوون.
بۆ بەرچاوڕوونى هەموو لایەک ئەم بڕیارەى وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراق پەیوەندیدارە بەخراپى و ناجێگیرى بارودۆخى ئەمنى شارەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراق، هەربۆیە ئەم بڕیارە هەرێمى کوردستان ناگرێتەوە.