نوفمبر 2016

بڕیارەکەى وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراق:هەرێمى کوردستان ناگرێتەوە

newsitem-1611-02.10.2013-ku.jpg

لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراقى فیدراڵ بڕیاریدا ساڵى خوێندنى (2012-2013) بەساڵى نەکەوتن (عدم رسوب) ئەژمار بکرێت، هاوکات نمرەى بڕیار لە (5 نمرە)ەوە کرایە (10 نمرە) بەمەرجى دەرچوون.

بۆ بەرچاوڕوونى هەموو لایەک ئەم بڕیارەى وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراق پەیوەندیدارە بەخراپى و ناجێگیرى بارودۆخى ئەمنى شارەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراق، هەربۆیە ئەم بڕیارە هەرێمى کوردستان ناگرێتەوە.