Nov 2016

پلانى خوێندنى ماستەر بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٢- ٢٠١٣)

newsitem-1395-28.08.2012-ku_01.jpg

ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆبوونەوەی ژمارە (١٢) لە ڕێکەوتی ڕۆژی سێشەممەی (١٤/٨/٢٠١٢)،  بڕیاریدا لەسەر پەسەندکردنی پلانی خوێندنی ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٢-٢٠١٣)، لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، بەم شێوەیەی خوارەوە:

یەکەم//مەرجەکانى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى ماستەر:

1  / مەرجى تەمەن ( ٤٥) چل و پێنج ساڵ بێت، واتە لە  ڕێکەوتى لە دایکبوونى (٣١/١٢/١٩٦٧) ەوە.


2/ مەرجى توانستى کۆمپیوتەر :

   ا-بڕوانامەى (ICDL)ى سێنتەرێکى باوەڕپێکراوى هەبێت .
   ب-بڕوانامەکانى زانکۆکانى هەرێم  کە خوازیاران بە کردنەوەى خول بەدەستیان هێناوەلەساڵى (2008)ەوە بەسەرەوە    تادوایین ڕۆژى پێشکەشکردن.
  ج- مەرجى توانستى کۆمپیوتەر هەڵگرانى بڕوانامەى (بەکالۆریۆسى کۆمپیوتەر ) ناگرێـتەوە.

3/ مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى:

ا- تاقیکردنەوەى ئەلیکترۆنى بەگوێرەى ئەم خشتەیە:-

 

password

IELTS

TOEFL ITP

TOEFL

Computer

based

TOFEL IBT

TOEFL  PBT

Pearson

PET     

زانستە سروشتى وزیندوەکان

4,5

4

475

133

40

450

10-28

زانستە مرۆڤایەتیەکان

 

4

3,5

450

113

30

425

 



‌-  

 

 

 

 

                                                                                                                                                  

 بڕوانامەکانى سێنتەرى زمانى ئینگلیزى زانکۆکانى هەرێم بۆ ماوەى  (٥) ساڵ کارى پێ دەکرێت، بەمەرجێک ماوەى خولەکە لە ( ١٦٠) کاتژمێر کەمتر نەبێت.
    ت‌- اقیکردنەوەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى ( Password، ITP  و  هاوشێوەیان) تەنها بۆ ئیمساڵى خوێندن (٢٠١٢-٢٠١٣) کارى پێدەکرێت. وە بۆ ساڵى داهاتوو تەنها کار بە تاقیکردنەوەکانى (TOFEL و  IELTS ) دەکرێت لەگەلڕ بڕوانامەکانى سێنتەرەکانى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى هەرێم.
  ج- مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى هەڵگرانى بڕوانامەى (بەکالۆریۆسى ئینگلیزى)
     ناگرێتەوە.
  4/ مەرجى ساڵانى خزمەت:

بوونى دوو ساڵ خزمەتى فعلی تا ڕێکەوتى (30/10/2012) بۆ خوازیارانى دامەزراو ( دامەزرابن لە دام و دەزگاکانى حکومەتى هەرێم). وە بۆ ئەو خوازیارانەى کە دانەمەزراون پێویستە (2) ساڵ بەسەر دەرچوونیان و بەدەستهێنانى دوا بڕوانامەى بەکالۆریۆسەکەیان لە زانکۆ تێپەڕ بووبێ تا (30/10/2012) ، جگە لەو خوازیارانەى کە یەکەمى سەر بەشە زانستیەکەیانن پێویستە (1) ساڵ بەسەر دامەزراندن یان دەرچوونیان تێپەر بووبێ.

5/ مەرجى کۆنمرە:

پێویستە کۆنمرەى بەکالۆریۆسى  خوازیار لە (65) بەسەرەوە بێت. جگە لە کۆلێژ و بەشە پزیشکیەکان (المجموعە الطبیە) کە کۆلێژەکانى (پزیشکى ، پزیشکى ددان، پەرستارى، دەرمانسازى) دەگرێتەوە، ڕەچاوى کۆنمرەیان ناکریت.

6/مەرجى توانستى زانستى:

ڕێژەى (70%) لەسەر بنەماى کۆنمرەى بەکالۆریۆس دەبێت، وە رێژەى (30%) لەسەر تاقیکردنەوەى زانستى دادەنرێت، بە مەرجێک ئەنجامى تاقیکردنەوەکە لە (15) کەمتر نەبێت، واتا مەرجە کە خوازیارەکە لە تاقیکردنەوە زانستیەکە دەربچێت. وە کۆى گشتى نمرەکەى (ئەنجامەکەى) لە (60%) کەمتر نەبێت، جگە لە کۆلێژ و بەشە پزیشکیەکان (المجموعە الطبیە) کە کۆلێژەکانى (پزیشکى ، پزیشکى ددان، پەرستارى، دەرمانسازى) دەگرێتەوە.

دووەم/ دەستنیشانکردنى کاتەکانى تایبەت بە خوێندنى ماستەر (تەقویمى خوێندنى ماستەر)، بەم شێوەیەى خوارەوە:

1/ ماوەى پێشکەش کردن لە ڕێکەوتى (28/8/2012  تاکو  27/9/2012) دەبێت.
2/ تاقیکردنەوەى توانستى زانستى لە ڕێکەوتى (10/10/2012) دەبێت.
3/ ئەنجامەکان لە ڕێکەوتى (25/10/2012) ڕادەگەیەندرێت.
4/ دەستپێکردنى خوێندن لە ڕێکەوتى (4/11/2012) دەبێت.


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى   ٢٧/٨/٢٠١٢