له میانی سه‌ردانێكی بۆ به‌غدا، پڕۆفیسۆر دلاوهرعهبدولعهزیزعهلائهدین وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ د. عه‌لی ئه‌دیب وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی عێڕاقی فیدراڵ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگیان ئه‌نجامدا.
له‌كۆبوونه‌كه‌دا هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت كرده‌وه‌و بڕیار درا ، كه چاو به یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی هەردوو وەزارەت بخشێندرێته‌وه‌و كارابكرێت، بە مەبەستی هەماهەنگی زیاتر بۆ پێشخستنی پرۆسەی خوێندن لە عێراقی فیدرال و هەرێمی کوردستان. هه‌روه‌ها گفتوگۆ كرا له باره‌ی باوه‌ڕهێنانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراقی سه‌باره‌ت به زانكۆ ئه‌هلییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی مامۆستایان. بابه‌تی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ، كه له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عیراقی ناویان بۆ ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌رچووه، خرایه به‌رباس و گفتوگۆ بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانیان بە زووترین کات
له ته‌وەرێكی تری كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا دكتۆر عه‌لی ئه‌دیب ده‌ستخۆشی له پرۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعزیز و وه‌زاره‌تی خویندنی بالای هه‌رێم كرد، سەبارەت بەو گۆڕانكاریانەی کە لە سیسته‌می خویندنی باڵا له هه‌رێمدا كراوە. ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه ئه‌وانیش وه‌كو وه‌زاره‌تی خویندنی بالای عیراقی فیدراڵ، کار بۆ ئەوە دەکەن به هه‌مان شێوه ، چاو به پڕۆسه‌ی خویندنی باڵا له ته‌واوی عیراق بخشێننه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سود له گۆڕانكارییه‌كانی خویندنی باڵای هه‌رێم ببینن
له كۆبووه‌وه‌كه‌دا، پرۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین وه‌زیری خوێندنی باڵای هه‌رێم، بانگهێشتی وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراقی فیدراڵ كرد، كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كان بدرێت له چوارچێوه‌ی عێراقێكی دیموكراتی فیدراڵ، وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراقیش، به خۆشحاڵییه‌وه داواكه‌ی پهسسند كردووه وا بڕیاره له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیك لەگەڵ شاندێکی وەزارەت سه‌ردانه‌كه ئه‌نجامبدا، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشەکان لەگەڵ یەکتری کۆببنەوە.