ئه‌مرۆ 21/11/2011 دووشه‌مه وه‌زیرى خوێندنى باڵا تویژینه‌وه‌ى زانستى هه‌رێمى کوردستان پرۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین, پێشوازى کرد له وه‌فدێکى باڵا که‌پێک هاتبوو له سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم وپه‌رله‌مانى مۆلوبلوسکا له‌پۆله‌ندا هه‌روه‌هاش بالویزى پوله‌ندا له عێراق وه نوێنه‌رى چوار زانکۆى به‌ناوبانگى ئه‌و هه‌رێمه وه هه‌روه‌ها نوێنه‌رى حوکمه‌تى هه‌رێمى کوردستان له پوله‌ندا .
له کۆبونه‌وه‌که‌دا باس له ره‌وشى خوێندن له هه‌رێمى کوردستان کرا وه جه‌خت له‌سه‌ر بواره‌کانى هاوکارى وبتهوکردنى په‌یوه‌ندیه‌کان له نیوان هه‌ردوو هه‌رێم به‌مه‌به‌ستى به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى خوێندن وه پهرهێیدانى زانستى کرایه‌وه.
سه‌ردانى وه‌فدی ناوبراو بۆ هه‌رێمى کوردستان به مه‌به‌ستى واڕو کردنى یاداشتێکى لێک تیگه‌یشتن له‌گه‌ل سه‌رۆکى حوکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له بواره جیا جیاکان بوو.
وه‌فدی ناوبراو ئاماده‌ى خۆیان بو یارمه‌تى دان و وه‌رگرتنى قوتابیان له زانکوکانى ئه‌و هه‌ریمه ده‌ربرى. وه‌زیرى خوێندنى باڵا له کوبونه‌وه‌که‌دا ئامه‌ژه‌ى به‌وه‌کرد که زانکۆکانى پوله‌ندا زانکۆى به‌توانان قوتابیانیش ده‌توانن درێژه به‌خوێندن به‌شیوه‌یه‌کى کوالتى به‌رز له‌و هه‌رێمه بده‌ن.