به مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له‌و گۆڕانكارییانه‌ى له ماوه‌ى چه‌ند مانگی رابردوو له سیسته‌م و هه‌یكه‌لی ئیداری ده‌زگاكانی خوێندنى باڵادا ئه‌نجام دراون، ئێواره‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه 4/7/2010 له هوڵى ده‌سته‌ى فێركردنى خوێندنى ته‌كنیكى له شارى هه‌ولێر،
پرۆفیسۆر د.دلاوه‌ر عه‌لائه‌ددین وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى سمینارێكى به‌ناونیشانی (ریفۆرمى سیستمى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له هه‌رێمى كوردستان) پێشكه‌شی مامۆستایانى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین و په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ولێر كرد.
له سیمیناره‌كه‌دا، كه ژماره‌یه‌كى زۆر له مامۆستایانى زانكۆ‌و په‌یمانگاكان ئاماده‌یبوون، وه‌زیرى خوێندنى باڵا له رێگه‌ی داتۆشۆوه كۆمه‌ڵێك زانیاری نوێی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و ریفۆرم و گۆرانكارییه ریشهییانهى، كه له ته‌واوى سیستمى خوێندنى باڵا ئه‌نجام دراون، له‌وانه‌ش پرۆسه دڵنیایی جۆری و پرۆژه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی و مۆڵه‌تدان به كردنه‌وه‌ی زانكۆی ئه‌هلى و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان و په‌ره‌دان به توێژینه‌وه‌ى زانستى و به‌ستنه‌وه‌ى توێژه‌رو ئه‌كادیمی و زانكۆكانی كوردستان به سه‌نته‌ری زانستی و زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان و ریفۆرمى سیستمى دكتۆرا و ماسته‌ر و پرۆسه‌ى زانستخوازى به‌رده‌وام".
له دوای پێشكه‌شكردنی سیمیناره‌كه گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا له‌گه‌ڵ ئاماده‌بووان ده‌ستیپێكرد و كۆمه‌ڵێك پرس و بابه‌تی گرنگ تاوتوێكرا و ئاماده‌بووان به سه‌رنج و تێبینییه‌كانیان سیمیناره‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد. له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه وه‌زیرى خوێندنى باڵا سه‌رجه‌م گرفت و پێشنیاز و داخوازییهكانیانى به گرفتى گه‌وره و گشتگیر وه‌سف كرد و به‌ڵێنى به‌دواداچوون و دۆزینه‌وه‌ى رێگه چاره‌ی گونجاوى پێدان.