به‌خۆشحاڵییه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین، كه له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ گه‌شتی ته‌رفیهی خوێندكاران ته‌رخانكراوه و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیش وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و ده‌سته‌كانی ئاگاداركردۆته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له خوێندكاران ده‌كه‌ین په‌یوه‌ندی به كۆلیژ و پهیمانگاكانیانهوه بكه‌ن بۆ چۆنێتی رێكخستن و ئه‌نجامدانی گه‌شته‌كانیان. ئێمه‌ش له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه هیوای به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆشیان له گه‌شته‌كانیان بۆ ده‌خوازین.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی