به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ره‌وشی ئه‌زموونه‌كانی كۆتایی ساڵی 2009-2010ی زانكۆكانی كوردستان و ئاستی پێوانه زانستییه‌كان له پرۆسه‌كه‌دا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22\6\2010 پڕۆفیسۆر د.دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی له دایكبوونی هه‌ولێری كرد، كه ئه‌زموونی قۆناغی كۆتایی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی پزیشكی هه‌ولێری تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یدا به یاوه‌ری سه‌رۆكی زانكۆی پزیشكی و راگری كۆلێژی پزیشكی و سه‌رۆكی به‌شی ژنانی كۆلێژه‌كه و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون، وه‌زیری خوێندنی باڵا وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ی له پێویستی ره‌چاوكردنی پێوانه زانستییه‌كان و ئه‌كادیمییه‌كان له پرۆسه‌ی فێركردن و ئه‌زموونه‌كاندا هیوای خواست كه‌موكورتییه‌كان له‌ڕێی به‌كارهێنانی سیستمێكی تایبه‌ته‌وه، كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكاران بونیاد نرابێت چاره‌سه‌ربكرێن.
د. دلاوه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌رژه‌وه‌ندی و ئایندهی خوێندكاران له‌پێشینه‌ی كاره‌كانی وه‌زاره‌تن. هه‌روه‌ك داوایكرد له كاره پزیشكییه‌كان و خوێندنی زانستی پزیشكیدا كوالێتی له به‌رچاو بگیرێت و په‌یڕه‌وی ئاستی كوالێتی بكرێت، وێڕای گرنگیدان به خوێندكاران و ئاستی پزیشكیان له‌پێناو ئاماده‌كردنیان بۆ كاری باش و خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان به‌جۆرێك هاوتابێت له‌گه‌ڵ موماره‌سه‌كردنی پیشه‌ی پزیشكی به‌و پێگه شیاوهی، كه له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه‌تی
شیاوی باسه خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی، كه سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی 169 خوێندكارن، ئه‌مڕۆ دوارۆژی ئه‌زموونه تیۆریی و پراكتیكییه‌كانی ساڵی خوێندنی 2009-2010 پرۆسه‌كه‌ش له كه‌شێكی زانستیانهداو به‌سه‌رپه‌رشتی ( 10) لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چووه.