پرِۆفیسۆر د.دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌ددین وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له كۆبوونه‌وه‌ى ده‌یه‌مى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زاره‌ت بۆ ساڵى 2010 ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، كه له مانگى ئۆكتۆبه‌رى داهاتوودا كۆنفرانسێكى به‌رفراوان له هه‌ولێرى پاته‌خت به مه‌به‌ستى دروستكردنى پردى په‌یوه‌ندی له‌نێوان زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان و زانكۆ جیهانییه پێشكه‌وتووه‌كان ده‌به‌سترێت".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به ده‌ست به‌كاربوونى لیژنه‌كانى تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنى پرِۆسهى دڵنیایى جۆریی، وه‌زیرى خوێندنى باڵا گوتى "چه‌قى بیركردنه‌وه‌ى ئێمه ته‌نیا به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى دڵنیایى جۆرییه، بۆیه پێویسته به‌دواداچوونى زیاتر ده‌رباره‌ى چۆنییه‌تى پیاده‌كردنى له‌نێو خودى زانكۆ و په‌یمانگه‌كانه‌وه بكرێت".
لهبهشێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا زنجیره‌یه‌ك پرسی تاوتوێكرد، له گرنگترینیان سیستمى تازه‌ى ماسته‌ر بۆ ساڵى 2010 و ئاماده‌كردنى ره‌شنووسى پرِۆژهیهكى پێشنیازكراو بۆ خوێندنى ئه‌هلى. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك له شاره‌زایانى بوارى یاسایى به ئامانجى ئاماده‌كردنى راپۆرتى پرِۆژه برِیارێكى تایبه‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانكۆ ئه‌هلییه‌كان و دواتر به‌رزكردنه‌وه‌ى بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.