به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى هه‌ندێ پرسى تایبه‌ت به په‌ره‌پێدانى سیستم و دۆزینه‌وه‌ى باشترین میكانیزمى په‌ره‌پێدانى كارگێرِى له زانكۆكان، كاتژمێر 10 سه‌ر له‌به‌یانى ئهمرِۆ شه‌ممه 15/5/2010 پرِۆفیسۆر د.دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌ددین سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددینى كرد‌و له‌لایه‌ن د.ئه‌حمه‌د دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆ‌و ئه‌نجوومه‌نى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆوه پێشوازى لێكرا.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بیرورِا ئاڵوگۆرِ كرا له‌باره‌ى گرنگیدان به ئاڵوگۆرِى به‌هره و توانستى زانستى ئهكادیمیستانى هه‌رێم، له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى زانكۆ، به‌جۆرێك له خزمه‌تى كۆمهڵگاو هانده‌رى سه‌ره‌كى و هه‌ماهه‌نگى كردنى و نێوان به‌ش و كۆلێژه‌كان بێت، به ئامانجى كه‌مكردنه‌وه‌ى نه‌زیفى دارایی و به‌هه‌ده‌رنه‌دانى توانست و به‌هره و تواناكانى زانكۆ.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زیرى خوێندنى باڵا گوتى: گرنگه زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددینى دایك هه‌وڵى ریفۆرم و چاكسازى ئیدارى بدات، بۆ ئه‌وه‌ى رۆڵى پێشرِهوایهتى زانستى له گۆرِهپانى پێشبرِكێى ده‌ره‌كیدا ببینێت، هه‌روه‌ها خزمه‌تگه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و بازارِى كارى هه‌رێم له‌سه‌روى ئه‌وله‌ویاتى كاركردنى بێت.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى