رۆژی پێنج شه‌ممه 29/4/2010 پرۆفیسۆر د.دلاوه‌ر عه‌لائه‌ددین وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به هاوڕێیه‌تی مامۆستا رۆسته‌م عیزه‌ت سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ته‌كنیكی سلێمانی به‌شداریكرد له ڤیستیڤاڵی كۆلیژی ته‌كنیكی كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه.
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن د.به‌رزان عومه‌ر ئه‌حمه‌د راگری كۆلیژو سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایان و قوتابیانی كۆلیژه‌وه پێشوازی لێكراو، به‌شداریكرد له به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی ڤیستیڤاڵهكهو هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ خواستن.
له‌به‌شێكی تری سه‌ردانه‌كه‌یدا د.دلاوه‌ر به‌ش و تاقیگه‌كانی كۆلیژهكهی به‌سه‌ركرده‌وه‌و به‌ڵێنی هاوكاری و چاره‌سه‌ری گرفت و كێشه‌كانی كۆلێژه‌كه‌ی پێدان