به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، سیسته‌می خوێندنی دكتۆرا له هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی ده‌گۆڕیت و ستراتیژێكی نوێ و سه‌رده‌میانه له‌م بواره‌دا په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له دوو كۆبوونه‌وه‌دا سیسته‌می خوێندنی دكتۆرای تاوتوێ كرد‌و بڕیاریدا گۆڕانكاری تێدا بكرێت و ستراتیژێكی نوێ په‌یڕه‌و بكرێت، له ڕێگه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌وه پێویسته ئاستی زانستیی و ئه‌كادیمی توێژینه‌وه‌و تێزی دكتۆرا به‌ره‌و ئاستی ستانداردی جیهانی به‌رز بكاته‌وه، كه له‌م چه‌ند خاڵه‌دا پوختی ده‌كه‌ینه‌وه.
1. سیسته‌می نوێی خوێندنی دكتۆرا به ئاماده‌كردنی دۆسێیه‌ك ده‌ستپێده‌كات، كه خاڵێكی جه‌وهه‌ری و گرنگه‌و به‌شێكه له ستراتیژی كاری ئایندهی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا. دۆسییه‌كه هه‌موو زانیارییه پێویسته‌كان ده‌گرێته‌خۆ، وه‌كو گرنگیی بابه‌ت و تێچوونی. هه‌روه‌ها دوو سه‌رپه‌رشتیار بۆ هه‌ر تێزێكی دكتۆرا داده‌نرێت، یه‌كێكیان ناوخۆیی و ئه‌وی تریان ده‌ره‌كی.
2. سه‌رپه‌رشتیاری ناوخۆیی له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی و هاوڕێكانییه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری ده‌ره‌كی ده‌ستنیشان ده‌كات و هه‌ر خۆیشی دۆسێی پرۆژه‌ی دكتۆراكه ئاماده ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ده‌ره‌كی تاوتوێی ده‌كات.
3. دۆسێیه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاره‌وه پێشكه‌ش به لێژنه‌ی زانستی به‌ش/ كۆلیژ ده‌كرێ و لێژنه‌كه‌ش رای دوو پسپۆڕی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی وه‌رده‌گرێ پێش ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه تاوتوێ بكات و دۆسیه سه‌ركه‌وتووه‌كان به پێشنیاره‌كانی خۆیان و پسپۆڕانه‌وه بۆ لێژنه‌ی سه‌رووتری خۆیان له زانكۆ به‌رز ده‌كاته‌وه.
4. لێژنه‌ی باڵای زانكۆ به‌پێی پلانی سه‌رتاسه‌ری دوا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پرۆسه‌و بودجه‌ی ته‌رخانكراو ده‌دات و پاش چاككردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كان و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پرۆژه‌كه، كورسی خوێندنی دكتۆرا بۆ ئه‌و به‌شه‌و ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره ته‌رخان ده‌كرێ.
5. دوای ئه‌وه به‌پێی پێشبڕكێی كراوه كورسی دكتۆراكه له‌لایه‌ن كۆلێژه‌وه له راگه‌یاندنی ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ راده‌گه‌یه‌نرێت.
6. دوای پێشكه‌شكردنی داخوازی وه‌رگرتن له‌لایه‌ن كاندیده‌كانه‌وه، لێژنه‌ی پسپۆڕ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كاندیده‌كان ده‌كات و باشترینیان هه‌ڵده‌بژێردرێت.
7. به‌پێی سیسته‌می نوێ، خوێندنی دكتۆرا چوار ساڵه و خوێندكار، پێش ده‌ستنیشانكردنی وه‌ك كاندیدی دكتۆرا، پێویسته تا ئاستێكی باش زمانی ئینگلیزی فێر ببێت و له یه‌كێك له تاقیكردنه‌وه باوه‌ڕپێكراوه‌كان نمره‌ی پێویست وه‌ده‌ستبێنێت.
8. پێویسته خوێندكار لانی كه‌م بۆ ماوه‌ی ساڵێك له یه‌كێك له سه‌نته‌ر و ناوه‌نده ئه‌كادیمییه جیهانییه‌كان توانستی زانستیی خۆی به‌رز بكاته‌وه.
9. له سیسته‌می نوێی خوێندنی دكتۆرا، ساڵی یه‌كه‌می خوێندنی كۆ‌رسات و وانه‌وتنه‌وه‌و تاقیكردنه‌وه‌ی باو، نامێنێت و له‌بری ئه‌وه ماوه‌ی 3 مانگ خوێندكار ئاشنا ده‌كرێت به كه‌شی توێژینه‌وه‌و خوێندنی دكتۆرا و سه‌رچاوه گرنگه‌كانی بواری توێژینه‌وه‌كه‌ی.
10. ئه‌وه‌ش به‌بایه‌خه‌وه وه‌رده‌گیرێت، كه ئایا توێژینه‌وه‌كه چ به‌شدارییه‌ك له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و دیارده‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ده‌كات، یاخود ده‌ره‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه چ داهێنانێك ده‌خه‌نه سه‌ر زانست و ته‌كنه‌لۆژیا.
11. وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پرۆژه‌یه‌ك بۆ بانگهێشت و هێنانی پسپۆڕ و ئهكادیمیانی ده‌ره‌كی گه‌ڵاڵه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك وانه‌بێژ و سه‌رپه‌رشتیار و راهێنه‌ر، به‌شداری له سه‌رپه‌رشتیكردنی توێژینه‌وه‌كاندا بكه‌ن.
12. سه‌باره‌ت به‌و خوێندكارانه‌ی ئێستا له ساڵی یه‌كه‌می خوێندنی دكتۆران، ئه‌وا به‌رده‌وام ده‌بن له خوێندنه‌كه‌یان به‌و شێوه‌یه‌ی كه هه‌یه و، به‌مه‌به‌ستی زیاتر به‌رچاو ڕوونی و چۆنێتی سوود وه‌رگرتنیان له‌م پرۆگرامه نوێیه، وه‌زاره‌ت له داهاتوویه‌كی نزیكدا رێنمایی تایبه‌ت بڵاوده‌كاته‌وه.
Nov 2016