كاتژمێر 9ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18/4/2010 له‌په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ولێر،به‌چاودێری پرۆفیسۆر د.دلاوه‌ر عه‌لائه‌ددین وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئاماده‌بوونی د.تاهیر هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروستی وسه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین وسه‌رۆكی ده‌سته‌ی فێركردنی ته‌كنیكی،به‌دروشمی(بهسهردهمیكردنی ته‌كنیكی ددان له‌هه‌رێمی كوردستان)سێیه‌مین ڤیستیڤاڵی ساڵانه‌ی زانستیی ددان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
لهڤیستیڤاڵهكهدا، كه له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا د.سه‌ردار سه‌رداری راگری په‌یمانگای ته‌كنیكی پزیشكی-هه‌ولێر، دوای به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووان، باسی له كار‌و چالاكییه‌كانی په‌یمانگا و ئه‌و خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییانه كرد، كه له رێگه‌ی نۆڕینگه‌ی تایبه‌ته‌وه پێشكه‌ش به هاوڵاتییان كراون.
پاشان وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له وته‌یه‌كدا، سوپاسی لیژنه‌ی باڵا و رێكخه‌رانی ڤیستیڤاڵه‌كه‌ی كرد‌و هیوای خواست، كه به‌رده‌وام بن له كار‌و چالاكی و توێژینه‌وه‌ی زانستی، هه‌روه‌ها وتی: "گرنگه ئاستی پیشه‌یی و هونه‌ری خوێندكاران و پێشڕه‌وانی ئه‌كادیمی په‌یمانگای ته‌كنیكی پزیشكی-هه‌ولێر به‌رز ڕابگرین و به‌هه‌ماهه‌نگی و رێنوێنی هه‌موو لایه‌ك، له هه‌وڵی به‌رده‌وامدابین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی چۆنایه‌تی سه‌رجه‌م داهزگا و دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا، به‌ئامانجی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یبه‌تی بڕوانامه‌كان و وه‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی متمانه‌ی رای گشتی، تا بتوانین له ئاینده‌دا بازاڕی كاری هه‌رێمی كوردستان به لاوه خاوه‌ن توانا و به‌هره‌داره‌كان پڕبكه‌ینه‌وه.
له كۆتایی ڤیستیڤاڵهكهشدا پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به زانستی پزیشكی ددان كرایه‌وه.