كاتژمێر 3ی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 11/4/2010 پرۆفیسۆر د.دلاوه‌ر عه‌لائه‌ددین وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی كرد له (كالیریان شوفاییف) باڵیۆزی رووسیا له عێراق و شاندێكی هاوڕێی.
له‌دیدارێكدا وه‌زیری خوێندنی باڵا، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به سه‌ردانی شانده‌كه‌و رایگه‌یاند( كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا هه‌میشه له هه‌وڵداندایه بۆ فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمییه‌كانی له‌گه‌ڵ زانكۆكانی جیهان، هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه رۆڵی وڵاتی رووسیا و زانكۆ و ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی له سوودگه‌یاندن به خوێندكاران و مامۆستایانی كورد به‌رزنرخاند و سوپاسی ئه‌و هاوكاری و كارئاسانییكردنهی وڵاتی رووسیای كرد كه پێشكه‌شی خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كات.
له‌لایه‌كی تره‌وه باڵیۆزی رووسیا وێڕای سوپاسی وه‌زیری خوێندنی باڵا بۆ ئه‌و پێشوازی و میواندارییه گه‌رمه،رایگه‌یاند، كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای رووسیا بڕیاریداوه به زیادكردنی ژماره‌ی كورسییه‌كانی خوێندن بۆ خوێندكارانی عێراق له 50 كورسییه‌وه بۆ 150 كورسی له باشترین زانكۆكانی وڵاته‌كه‌ی.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا د.دلاوه‌ر عه‌لائه‌ددین ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكی وه‌كو رووسیا یارمه‌تیده‌رمانه بۆ پێشكه‌وتنی هه‌رێمه‌كه‌مانه له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه به‌تایبه‌ت له رووی ئه‌كادیمییه‌وه ئه‌مه‌ش جێگای شانازیمانه و هیوادارین ئه‌م پرۆژانه به‌شێوه‌یه‌كی ستراتیژی دوورمه‌ودا بێت و به‌رده‌وام له هه‌وڵی فراوانكردنیدا بین.
Nov 2016