ئاگادارییەک بۆ دەچووانى دوانزەى ئامادەیى

main 01_r3_c2.png

 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حكومەتى هەرێمى کوردستان دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى ئاگادار دەکاتەوە، ئەوانەى تائێستا ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) یان لەڕێگەى خوێندنگەو قوتابخانەکان بەدەست نەگەیشتتوە. لەئێستاوە رێکەوتى ١٧-١٠-٢٠١٦ تاکو رێکەوتى ١٩-١٠-٢٠١٦ دەتوانن بەکۆدى تاقیکردنەوەکانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى بچنە ناو سیتسمى زانکۆلاین، دواتریش ژمارەى تەلەفۆنى خۆیان تۆمار بکەن و، پاشانیش لەڕێگەى کورتە نامەیەکەوە ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) بەدەست دەگات.

 
بۆ ئەوەش داوا لەگشت دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى دەکەین ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) بەباشى بپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەى (ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ) دەتوانن بچنە ناو سیستمى زانکۆلاین.