پڕۆسه‌ی به‌ئه‌لیكترۆنی كردنی تۆماری زانكۆكان

newsitem-1712-01.04.2014-ku.jpg

رێکەوتی 31/3/2014 ۆرك شۆپێك ده‌رباره‌ی  پڕۆسه‌ی به‌ئه‌لیكترۆنی كردنی تۆماری زانكۆكان، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی به‌ئه‌یكترۆنیكردنی كاره‌كانی قوتابیان له‌ زانكۆ و زانكۆ پۆلیته‌كنیكییه‌كان به‌ڕێوه‌ چوو.

ۆرک شۆپەکه‌کە له‌ مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیریی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به‌ڕێوه‌ چوو و  نوێنه‌ری تۆماری سه‌رجه‌م زانكۆ و زانكۆپۆله‌ته‌كنییه‌كانی هه‌ولێر و له‌دیوانی وه‌زاره‌تیش ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ناوبراو هه‌ریه‌ك له‌ د. ئومێد سابیر به‌ڕێوه‌به‌ری ئامار و ئه‌رده‌لان حه‌میب به‌ڕێوه‌به‌ری ئایتی ئاماده‌ی بوون،هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له‌ د. بروسكه‌ عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری گشتی سلێمانی و مامۆستا دانا فائیق به‌ ڕێوه‌به‌ری تۆماری گشتی هه‌ولێر ئاماده‌ی بوون، تێیدا به‌ وردی باس له‌ چۆنیه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر قوتابییان كرا و باس له‌ قۆناغه‌كانی پڕۆسه‌كه‌ كرا، كه‌ به‌ دامه‌زراندنی سۆفت وێرد و جێبه‌جێكردنی، هه‌روه‌ها قوناغی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری به‌شێوه‌ی گشتی  و قوناغی چاكردنه‌وه‌ی درێژخایه‌ن به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
جگه‌ له‌مه‌ش باس له‌ هه‌نگاوه‌كانی به‌ستنه‌وه‌ی تۆماری سه‌رجه‌م زانكۆكان به‌یه‌كه‌وه‌ و دواتریش به‌وه‌زاره‌ته‌وه‌ كرا.
جێگه‌ی باسه‌، ئه‌مه‌ دووه‌م ۆرك شۆپه‌ له‌و بارەیه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت ، یه‌كه‌میان له‌ سلێمانی ئه‌نجامدرا.