FacebookMySpaceTwitterGoogle Bookmarks
karzan

karzan

Email: karzan.misha@gmail.com
پێش نیوەڕۆی رۆژى ۲۰۱۹/۸/۱
بەرێز (حەمەی حەمە سەعید) وەزیری رۆشنبیری و لاوان ‌ لە دیوانی وەزارەت پێشوازی کرد لە بەرێوبەرو فەرمانبەرانى ( بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سیریان ) .
کە بە مەبەستی پیرۆزبایی سەردانی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانیان کرد.
لە میانی سەردانەکەش هیوای سەرکەوتنیان بۆ وەزیری ڕۆشنبیری خواست لە ئەرکە نوێیەکەیداوەزیرى رۆشنبیرى و لاوان ڕایگەیاند پێکەوە کارى جوانتر ئەنجام دەدەین بۆ پاراستنى گیانى پێکەوە ژیانى هەموو نەتەوەکان لە کوردستان .
هەروەها وەزیرى رۆشنبیرى جگە لە دەستخۆشى هیواى خواست بەرێوەبەرایەتى رۆشنبیرى و هونەرى سیریانى زیاتر چالاک و وریابن لە بەئەنجام گەیاندنى کارەکانیان.
 
رۆژى 2019/8/3 به‌رێز (حه‌مه‌ى حه‌مه‌ سه‌عید ) وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان به‌یاوه‌رى (خه‌لیل عه‌بدوڵا ) به‌رێوبه‌رى گشتى دیوان له‌ وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان ، له‌ شارى سلێمانى سه‌ردانى هونه‌رمه‌ندى گه‌وره‌ (مه‌زهه‌رى خالقی )یان كرد له‌ (ئینیستیوتى كه‌له‌پورى كوردى) .
له‌میانى سه‌ردانه‌كه‌یان دواى به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى ئینیستیوتى كه‌له‌پورى كوردى ، وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان ستایشى هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌ری خالقی كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته‌ى زۆره‌ی كه‌ به‌ هونه‌رى كوردی كردووه‌ .
هه‌روه‌ك ده‌ست خۆشى كردنه‌وه‌ى (ئینیستیۆتى كه‌له‌پورى كوردى ) لێكرد و رایگه‌یاند خۆشحاڵم كه‌ هونه‌رمه‌ندان به‌و شێوه‌یه‌ گرنگى به‌ خزمه‌تكردنى بوارى رۆشنبیرى و هونه‌رى كوردی ده‌ده‌ن ، له‌ رێگه‌ى كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌ر و ئینیستیۆت و شوێنى جیاجیا ، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ خزمه‌تى هونه‌ر و كلتورى كوردى و پاراستن و زیندو هێشتنه‌وه‌ى .
له‌ به‌رامبه‌ریشدا هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌رى خالقى خۆشحاڵى خۆى به‌و سه‌ردانه‌ی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان ده‌ربڕی ، سه‌ردانه‌كه‌شى به‌ گرنگى پێدانى به‌ڕێزیان به‌ هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیرى و كه‌لتور له‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌سف كرد .
هاوكات هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان خواست له‌ ئه‌ركه‌ نوێیه‌كه‌یدا.
 
 
 

بانگهێشتنامەیەک لەوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانەوە

وەزارەتی ڕۆشنبیری ولاوان بەسوپاسەوە داوا لە ( ڕۆشنبیران ، نووسەران، هونەرمەندان , ڕۆژنامەنوسان، مامۆستایانی زانکۆ ،وەرزشوانان ، لاوان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ) دەکات سەرنج وتێبینی و پێشنیارەکانیان سەبارەت بەپلان و کاری وەزارەتمان بۆ چوارساڵی داهاتوو لەچوارچێوەی کارنامەی حکومەتی هەرێم لەماوەی ۱۰ دە ڕۆژا بنێرن بۆ دیوانی وەزارەت یان بۆ ئەم ئیمەیلەی خوارەوە.
info@mocy.gov.krd
ناونیشان /هەولێر شەقامی ٦۰مەتری چوارڕیانی عیزەدین فەیزی
ژمارە تەلەفۆن:۰۷۷۰٤۷٥٥٤٥٥ / ۰۷٥۰٤۹۰۷۸۹٦

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان خەڵاتی هونەرمەند حەسەن گەرمیانی دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ ۲۰۱۹/۷/۲۹ لە هەولێری پایتەخت بەئامادەبوونی بەڕێز (حەمەی حەمەسەعید)وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان ،بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری وهونەری هەولێر ڕێوڕەسمێکی شایستەی بۆ هونەرمەند (حەسەن گەرمیانی) سازکرد ، کەتێیدا وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان خەڵاتی ئاڵتونی بەخشییە هونەرمەندی گەورەی گەلەکەمان .
حەسەن گەرمیانی دەنگێک لێوان لێو لەبەرائەت و ئازارێک بۆ نیشتمان. پیاوێک شانبەشانی هونەری گۆرانی تێکۆشەر وخەباتگێڕێکی نەتەوەکەمان بووە ،خەڵات وڕێزلێنان پێزانینێکە بۆ ئەرک وماندوبوونی ئەو هونەرمەندە ،لەوسۆنگەوە وەزارەتی ڕۆشنبیری ولاوان بەئەرکی خۆی دەزانێت ڕێز لەهونەرماندان بگرێت و گوڵی وەفاو پێزانین بدات لەیەخەی تەمەنی پڕئەزموون و خزمەتیان .

چلەی ماتەمینی ھونەرمەندی گەورە
( ئیسماعیل سابوری)

سەرلە ئێوارە ئەمڕۆ (٢٠١٩/٧/٢٧) بە ئامادەبونی بەڕێز (حەمەی حەمەسەعید) وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و( خلیل عبداللە) سەرۆکی دیوانی وەزارەت و(بابەکر دڕەیی) بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و ھونەری سلێمانی ٫ خێزان و کەسوکاری ھونەرمەند و ژمارەیەکی بەرچاو لە ھونەرمەندان . مەراسیمی چلەی ماتەمینی ھونەرمەندی گەورە (ئیسماعیل سابوری) لە ھۆڵی ڕۆشنبیری شاری سلێمانی بەڕێوە چوو.

جێی ئاماژەیە مامۆستا سابوری سابوری لەساڵی(١٩٥٦) لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و لەشاری کرماشان لەخێزانێکی نیشتمان پەروەر و ھونەریدا چاوی بە دونیاھەڵھێناوە ولە ژیانی ھونەریدا خاوەنی چەندین شاکاری جوانی ھونەریە و چەندین کۆنسێرتی ئەنجامداوە.

بەداخەوە مەرگ مەودای نەدا درێژەبەکارە ھونەریەکانی بدات و لەبەرواری(٢٠١٩/٦/١٥) لەشاری سلێمانی بۆ ھەمیشە بەجێی ھێشتین.

 

وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان : ئێمە پاڵپشتی ئێوەین و پێکەوە کار دەکەین

ڕۆژی2019/7/27 وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان بەرێز (حەمەی حەمە سەعید)لەهۆڵی پێرەمێرد لەکتێبخانەی گشتی سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەک لەمامۆستایانی زانکۆ ، ڕۆشنبیران و هونەرمەندان، نوێنەرانی ژمارەیەک لەسەنتەرو مەڵبەندە ڕۆشنبیری وکۆمەڵایەتیەکان، نوێنەرانی لقی سلێمانی یەکێتیی نوسەران ، ناوەندی یەسنا بۆ فەلسەفەی زەردەشتی کۆبوەوە.
ئامادەبووان وێڕایی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی ،هیوای سەرکەوتنیان بۆ وەزیری ڕۆشنبیری خواست. 
هەر لەو کۆبونەوەیە بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا لەبارەی
چۆنیەتی دەستپێکردنی قۆناغێکی جیاوازتر لەکاری ڕۆشنبیری و هونەری لەشارەکەو هەرێمی کوردستان بەگشتی. 
لەم باریەوە وەزیری ڕۆشنبیری بەوردی گوێی لەسەرنج وتێبینەکانی ئامادەبووان گرت.
وەزیری ڕۆشنبیری ڕایگەیاند:
هیوادارم پێکەوە بەروحیەتی نوێ و کوردانەوە کار بکەین تا چالاکییە ڕۆشنبیری و هونەرییەکان ڕەنگدانەوەی خێراتری هەبێ لەسەر تەواوی کۆمەڵگا.
بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان وەک هەمیشە پاڵپشتی هەر لایەن و گروپ وکەسێک دەبێ کە خزمەتی نیشتمان بکە لەڕێگای هونەری ، موزیک ،چالاکی فەرهەنگی و کولتوری.

 

وەزیری ڕۆشنبیری لاوان بەرێز( حەمەی حمە سەعید) هاوڕێ لەگەڵ( خەلیل عبدوڵڵا) ،بەرێوەبەری گشتی دیوان.
کارگەی کۆنی جگەرەی لەشاری سلێمانی بەسەرکردەوە. 
وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان بۆ ئاگاداربوون لەکارەکانی کارگەی کۆنی جگەرە ڕۆژی 2019/7/27 سەردانی کارگەکەی کرد، کە لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێم و لەژێر چاودێری وەزارەتی ڕۆشنبیری ولاوان کراوەتە ناوەندیەکی کولتوری لەشارەکە.
وەزیری ڕۆشنبیری وێرایی دەستخۆشی لەسەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە ، سەرنج و تێبینەکانی خۆی گەیاند .
وەزیری ڕۆشنبیری ، هیوای خواست ئەم پڕۆژەیە خزمەتێکی گەورە بەلایەنی ڕۆشنبیری و کلتوری شاری سلێمانی بکات.
بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەیی هاوکاری زیاتری وەزارەتی نیشاندە تا پڕۆژەکە ببێتە پڕۆژەیەکی کولتوری نمونەیی لەعێراق و کوردستان و ناوچەکە.

وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان :پاڵپشتی ناوەندە ڕۆشنبیری وکولتورییەکان دەکەین

لەدرێژەی سەردان و بەسەرکردنەوەکانی ، وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان، بەرێز (حەمەی حمە سەعید) هاوڕێ لەگەڵ( خلیل عبدوڵڵا) بەرێوەبەری گشتی دیوان.
ڕۆژی 2019/7/27 ، بنکەی ژین و دەزگاو چاپ و پەخشی سەردەمی بەسەرکردەوە.
ئامانج لەسەردانەکەی وەزیری ڕۆشنبیری لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەکاروچالاکییەکانی ئەو بنکەو ناوەندە ڕۆشنبیرانە. 
وەزیری ڕۆشنبیری: دەستخۆشی لەئەرک وماندووبونی ئەو ناوەندانە کردوو پاڵپشتی تەواوی وەزارەتی بۆ هەمووان دووپات کردنەوە تا لەئایندەدا کاری باشتر بکەن لەپێناو خزمەتکردن بەکایە رۆشنبیری و هونەری و کولتورییەکان لەهەرێمی کوردستان.

الصفحة 5 من 23

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

شەقامی شەست مەتری - چوارڕیانی عیزەدین فەیزی

سۆسیال میدیا

پەیوەندی

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

 
: هەولێر - شەقامى شەست مەترى
: 9640662568255
  نامەکە نەگەیشت.   نامەکەت گەیشت.