ئەنجومەنى وەزارەت
وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان ئەنجومەنێکى ڕاوێژکارى هەیە کە وەزیر سەرۆکى ئەنجومەنەکەیە لە کاتى ئامادەنەبوونى وەزیر، بریکارى دێرینى وەزارەت سەرۆکایەتى ئەنجومەنەکە دەکات.
ئەم ئەنجومەنە پێک دێت لە وەزیرو هەردوو بریکار،ڕاوێژکارەکان،بەرێوەبەرە گشتیەکان لەگەڵ شارەزا یان پسپۆر کە وەزیر لەناوخۆى وەزارەت یان دەرەوەى وەزارەت دیارى دەکات.
هەر بەپێی یاساى وەزارەت کە لە پەرلەمانى کوردستان بە یاساى ژمارە (12)ی ساڵی 2010 ى یاسای وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی کوردستان ـ عێراق
ناسراوەودەنگى لەسەردراوە بەم جۆرە باسى ئەنجومەنى وەزارەت دەکات.
ماددەى چوارەم: وەزات ئەنجومەنێکی راوێژی هەیە و پێک دێت لە:
یەکەم: وەزیر: سەرۆک
دووەم: هەردوو بریکارى وەزارەت ـ ئەندام، لە حاڵەتی ئامادە نەبوونی وەزیر، بریکاری دێرینی وەزارەت سەرۆکایەتیی ئەنجومەنەکە دەکات.
سێیەم: راوێژکاران ـ ئەندام.
چوارەم: بەرێوبەرانی گشتی وەزارەت ـ ئەندام
پێنجەم: هەر شارەزا یان پسپۆرێک کە وەزیر لە ناوخۆی وەزارەت یان دەرەوەى هەڵیدەبژێرێت، بەبێ ئەوەى مافی دەنگدانی هەبێت
لە ئۆفیسی تایبەتی خۆی سەرلەبەیانی ڕۆژی 2018/1/31 وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان پێشوازی لە بەرێز (پارک یونگ کیو) سەرکۆنسوڵی کونسڵخانەی کۆریای باشور لەهەرێمی کوردستان کرد.
لەو دیداردا جەخت لەپتەوکردن و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە.
هەروەها هەردوولا هاوڕابوون بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان گەلی کورد وگەلی کۆریا ئەنجامدانی چالاکی هونەری وکولتوری گرنگە،بۆ ئەم مەبەستەش چەن چالاکیەک کەبڕیارە لەئایندەدا ئەنجام بدرێ گفتوگۆی لەباریەوە کرا.
لەبەشێکی تری دیدارەکە وەزیری ڕۆشنبیری داواکاربوو لەحکومەتی کۆریاو کۆنسڵخانەکەیان کە هاوکاری بنیادنانەوە ژێرخانی ڕۆشنبیری و وەرزشی شاری هەڵەبجە بن، لەم باریەوە تاوتوێ چەن پرۆژیەک کرا.
لە٢٧ساڵ يادی راپەرينی رانيە بارەگای فێرگەی ئاڵای وەرزش ولاوانی رانيە کرايەوە
بەئامادەبونی سەرپەرشتياری ئيدارەی راپەرين ويەکە ئيداريە وەرزشی ورۆشنبيریەکانی رانيە و هەندێ لە کەسايەتی وەرزشی رانيە،ئامادەبونی ستافی فێرگەی ئاڵا.کاتژمێر٤ی ئێوارە دوای وتەی بەختيار حسن لەلايەن بەرێز هيوا قەرەنی بارەگاکە کرايەوە. ٥/ ٣/ ٢٠١٨
ئێوارەی ئەمرۆ 8/2/2018، بەئامادەبوونی بەرێزان(خالید دۆسكی ) وەزیری رۆشنبیری و لاوان، (بابەكر دڕەیی) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەندان و میوانانن، كۆنسێرتی فێرگەی نامدار قەرەداغی، بەناوی (ئاوازی خۆشەویستی) سازكرا.
لە كۆنسێرتەكەدا، كۆمەڵێك گۆرانیبێژ بەرهەمەكانیان پێشكەشكرد بە هاوكاری فێرگەكە، لەوانە: سەڵاح مەجید، عەلی یارە، ئازاد مەحمود تۆفیق، قاسم هەورامی و سیڤان عەباس.
لەكۆتایی كۆنسێرتەكەدا، چەند خەڵاتێكی رێزلێنان پێشكەش بە هونەرمەند (نامدار قەرەداغی) و فێرگە هونەرییەكەی كرا، لەوانە رێزلێنانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی لەلایەن بەرێز (بابەكر درەیی) بەڕێوەبەری گشتییەوە پێشكەش بە فێرگەكە كرا.
شایانی باسە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری وهونەری سلێمانی هاوكاری سەرەكی رێكخستنی كۆنسێرتەكە بوو.
سەرچاوەی هەواڵ: ڕاگەیاندنی ب. گشتی رۆشنبیری وهونەری سلێمانی
محمد سعید علی
وەزیری رۆشنبیری و لاوان
لە دایکبووی: 1962
رەگەز: نێر
باری خێزانی: خێزاندار
شوێنی نیشتەجێ: پارێزگای هەڵەبجە
بڕوانامە:
- دەرچووی ناوەندی
قۆناغەکانی کارو بەرپرسیاریەتی:
- بەرپرسی مەکتەبی چاودێری و بەدواداچوون یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ساڵی (2012)
- لێپرسراویی مەڵبەندی شارەزووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ساڵی (2003 – 2012)
- فەرماندەی هێزی 3ی هەڵەبجە ساڵی (1992)
- لە کونگرەی سێیەم ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە.
- چەندین بەرهەمی نووسین و وەرگێرانی چاپکراوی هەیە.
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بەرێز (خالید دۆسکی)ڕۆژی 2018/2/13 سەردانی شاری (چەمچەماڵی) کرد.
لەو سەردانەدا وەزیری ڕۆشنبیری وێرایی کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو شارە ،سەردانی ژمارەیەک دام و دەزگای وەزارەتی ڕۆشنبیری ولاوانیش کرد، لەنزیکەوە باس لەکێشەو گرفتەکانی بەردەم بواری ڕۆشنبیری و وەرزشی لەو شاردا کرا.
وەزیری ڕۆشنبیری دووپاتی کردەوە بەپێی توانا هاوکار دەبێ لەچارەسەرکردنی گیروگرفتەکان ، هەروەها پەرەدان و فراوانکردنی چالاکییە ڕۆشنبیری و وەرزشیەکان لەشارەکەدا.