رۆژى 2019/8/3 به‌رێز (حه‌مه‌ى حه‌مه سه‌عید ) وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان به‌یاوه‌رى (خه‌لیل عه‌بدوڵا ) به‌رێوبه‌رى گشتى دیوان له وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان ، له شارى سلێمانى سه‌ردانى هونه‌رمه‌ندى گه‌وره (مه‌زهه‌رى خالقی )یان كرد له (ئینیستیوتى كه‌له‌پورى كوردى) .
له‌میانى سه‌ردانه‌كه‌یان دواى به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى ئینیستیوتى كه‌له‌پورى كوردى ، وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان ستایشى هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌ری خالقی كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته‌ى زۆره‌ی كه به هونه‌رى كوردی كردووه .
هه‌روه‌ك ده‌ست خۆشى كردنه‌وه‌ى (ئینیستیۆتى كه‌له‌پورى كوردى ) لێ‌كرد و رایگه‌یاند خۆشحاڵم كه هونه‌رمه‌ندان به‌و شێوه‌یه گرنگى به خزمه‌تكردنى بوارى رۆشنبیرى و هونه‌رى كوردی ده‌ده‌ن ، له رێگه‌ى كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌ر و ئینیستیۆت و شوێنى جیاجیا ، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ خزمه‌تى هونه‌ر و كلتورى كوردى و پاراستن و زیندو هێشتنه‌وه‌ى .
له به‌رامبه‌ریشدا هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌رى خالقى خۆشحاڵى خۆى به‌و سه‌ردانه‌ی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان ده‌ربڕی ، سه‌ردانه‌كه‌شى به گرنگى پێدانى به‌ڕێزیان به هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیرى و كه‌لتور له هه‌رێمى كوردستان وه‌سف كرد .
هاوكات هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان خواست له ئه‌ركه نوێیه‌كه‌یدا.