چلەی ماتەمینی ھونەرمەندی گەورە
( ئیسماعیل سابوری)
سەرلە ئێوارە ئەمڕۆ (٢٠١٩/٧/٢٧) بە ئامادەبونی بەڕێز (حەمەی حەمەسەعید) وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و( خلیل عبداللە) سەرۆکی دیوانی وەزارەت و(بابەکر دڕەیی) بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و ھونەری سلێمانی ٫ خێزان و کەسوکاری ھونەرمەند و ژمارەیەکی بەرچاو لە ھونەرمەندان . مەراسیمی چلەی ماتەمینی ھونەرمەندی گەورە (ئیسماعیل سابوری) لە ھۆڵی ڕۆشنبیری شاری سلێمانی بەڕێوە چوو.
جێی ئاماژەیە مامۆستا سابوری سابوری لەساڵی(١٩٥٦) لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و لەشاری کرماشان لەخێزانێکی نیشتمان پەروەر و ھونەریدا چاوی بە دونیاھەڵھێناوە ولە ژیانی ھونەریدا خاوەنی چەندین شاکاری جوانی ھونەریە و چەندین کۆنسێرتی ئەنجامداوە.
بەداخەوە مەرگ مەودای نەدا درێژەبەکارە ھونەریەکانی بدات و لەبەرواری(٢٠١٩/٦/١٥) لەشاری سلێمانی بۆ ھەمیشە بەجێی ھێشتین.