پێش نیوەڕۆی رۆژى ۲۰۱۹/۸/۱
بەرێز (حەمەی حەمە سەعید) وەزیری رۆشنبیری و لاوان لە دیوانی وەزارەت پێشوازی کرد لە بەرێوبەرو فەرمانبەرانى ( بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سیریان ) .
کە بە مەبەستی پیرۆزبایی سەردانی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانیان کرد.
لە میانی سەردانەکەش هیوای سەرکەوتنیان بۆ وەزیری ڕۆشنبیری خواست لە ئەرکە نوێیەکەیداوەزیرى رۆشنبیرى و لاوان ڕایگەیاند پێکەوە کارى جوانتر ئەنجام دەدەین بۆ پاراستنى گیانى پێکەوە ژیانى هەموو نەتەوەکان لە کوردستان .
هەروەها وەزیرى رۆشنبیرى جگە لە دەستخۆشى هیواى خواست بەرێوەبەرایەتى رۆشنبیرى و هونەرى سیریانى زیاتر چالاک و وریابن لە بەئەنجام گەیاندنى کارەکانیان.