FacebookMySpaceTwitterGoogle Bookmarks
karzan

karzan

Email: karzan.misha@gmail.com
رۆژى ٢٠١٩/١/٢٤ وەزیری رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز (خالید دۆسکی) سەردانی ئیدارەی راپەڕینی کرد.
وەزیرى رۆشنبیرى لەلایەن بەڕێزان( دلاوەر قوباد) سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین بە وەکالەت و (حسێن محمود )قائیمقامی قەزای رانیەو بەشێک لە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەکان پێشوازی لێکرا.
 
لە دیدارێکدا باس لە پرۆژەکانی سنوری راپەڕین لە بواری رۆشنبیری کراو پیرۆزبایی دوبارە کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری منداڵانی راپەڕینی کرد و بە هەنگاوێکی گرنگی زانی بۆ خزمەتکردنی منداڵانی ناوچەکە.
 
دواتر سەردانی تەلاری هونەری رانیە کراو سەرجەم بەشەکانی بەسەرکرایەوەو لەو بارەیەوە چەند سەنجێک ئاڵوگۆرکرا لە پێناو باشترکردنی پرۆژەکە کە ئێستا لە بواری جێبەجێکردندایە.
چراکانی نیشتمان 
كەریم كابان، پیاوێک لەپەڕەی گوڵ
ن:خەلیل عبدوڵڵا

كەریم كابان هونەرمەندێكی گەورەی كوردستانە‌و خزمەتی زۆری بەكاروانی هونەریی گۆرانیی كوردی كردووە‌و شوێن پەنجەی بەنوێكردنەوەو گەشەپێدانی ئەو هونەرەوە دیارە.
(كەریم جەلال مەحموود) ناوی تەواوی ئەم هونەرمەندەیە‌و بە كەریم كابان ناسراوە.
ساڵی 1927 لە گەڕەكی مەڵكەندیی شێخانی شاری سلێمانی لەدایك بووە.
مامۆستا كەریم لەئامێزی بنەماڵەی كاباندا گەورە بووە، كەبنەماڵەیەكی دیارو ناسراوی شاری سلێمانین‌و چەندین كەسایەتیی گەورەی سیاسی‌و كۆمەڵایەتی‌و روناكبیری‌و هونەرییان تێدا هەڵكەوتووە‌و خزمەتێكی زۆریان بەكاروانی تێكۆشانی كوردایەتی‌و هونەری‌و روناكبیری كردووە.
مامۆستا كەریم كابان رۆڵەی ئەو ماڵباتە رۆشنگەر‌و روناكبیرەیە‌و لەژێری شەپۆلی كاریگەری ئەوان بەگشتی‌و خانەوادە دەنگخۆشەكەیدا بەتایبەتی پەروەردە بووە، هەر لەقۆناغی خوێندنی سەرەتاییەوە خولیای هونەری گۆرانی بووە‌و بەشداری چالاكییە هونەرییەكانی قوتابخانەكەی كردووە.
ساڵی 1941 یەكەم گۆرانی وتوە. رادیۆی ئینگلیزەكان لەسلێمانی‌و رادیۆی كوردی بەغدا‌و رادیۆی شۆڕشی ئەیلول سێ‌ دەروازەی گرنگ بوون بۆ ئەوەی دەنگی كابان سنوری شارەكەی ببڕێت‌و لەسەرانسەری كوردستانی گەورەدا دەنگ بداتەوە.
دواتریش لەرێی تیپی مۆسیقای سلێمانی‌و كەناڵەكانی دیكەی دەنگ‌و رەنگی میدیا‌و بەهۆی دەنگە بەسۆز‌و رەسەنەكەیەوە، زیاتر ناسراو جێگەی لەدڵ‌و دەروونی خەڵكی كوردستاندا كردەوە.
ئەم هونەرمەندە گەورەیە سەرباری خزمەت‌و بەخششە زۆرەكانی لەكایەی هونەردا، لەمەیدانی تێكۆشانی كوردایەتیشدا شوێنی دیارە‌و پیاوێكی كوردپەروەر‌و بەهەڵوێست بووە‌و هەر بۆیەش رووبەڕووی راونان‌و نەفیكردن بۆتەوە، بەڵام ئەوانە كۆڵیان پێنەداوە‌و لەگەڵ كاروانی تێكۆشانی كوردایەتی لەشار‌و شاخ رێی كردووە‌و خۆشترین گۆرانییەكانیشی (یاران وەسێتم‌و شەو) لەسەردەمی شاخ‌و لەرێی تیپی مۆسیقا‌و رادیۆی شۆڕشەوە پەخشكران‌و خەڵكی كوردستانیان سەرسام كرد.
ئەگەرچی مامۆستا كەریم كابان دەرچووی هیچ دەزگا‌و دامەزراوەیەكی هونەری نەبووە‌و نزیكەی بیست گۆرانیشی هەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی خاوەن دەنگێكی رەسەن‌و ئەفسوناوی‌و خاوەن سەلیقە‌و ستایلی تایبەتی خۆی بوو، بووە ئەو هونەرمەندە گەورەیەی كەجێی شانازیی هەموان بێت.
بەداخەوە ئەم هونەرمەندە گەورەیەی كوردستان لە رۆژی 14ی كانوونی دووەمی 2016 لەشاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
بەڵام بەهۆی خزمەت‌و گۆرانییە خۆش‌و دەنگە بەسۆزەكەیەوە هەمیشە بەنەمری ئەمێنێتەوە.
درودی رێزو وەفاو ئەمەكداری بۆ گیانی پاك‌و پیرۆزی كابانی هونەرمەندی مەزن.
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
رۆژى دووشه‌ممه‌ ۳ / ۱۲ / ۲۰۱۸ بە ئامادەبوونی بەڕێز( خالد دۆسکی ) وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان,( ئازاد محمد امین ) سەرۆکی ئەنجومەنی پاێزگای سلێمانی ,( ڕەمک ڕەمەزان ) قائیمقامی چەمچەماڵ ,(کاک محمد یاسین) یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیر رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و شاندی یاوه‌ری ,ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری فەرمانگەکان و هونەرمەندانى شارەکە .
پێشانگایەکی شێوەکاری هاوبه‌شی ژماره‌یه‌ک له‌ خانمانی سنوری قه‌زای چه‌مجه‌ماڵ کرایه‌وه‌.
دواتر دوو پارچه‌ میوزیک له‌ لایه‌ن خاتوو (شێنێ مسته‌فا) و چه‌ند پارچه‌ هۆنراوه‌یه‌ک له‌ لایه‌ن خاتوو (په‌یام سه‌ردار) پێشکه‌شکران , هەروەها لە پایەى هاوکاریان لە نۆژەنکردنەوەی هۆڵی ڕۆشنبیری شارەکە, خەڵاتی ژمارەیەک کەسایەتی کرا .
 
 
بەیانی ئەمڕۆ ۳ / ۱۲ / ۲۰۱۸ لە قەزای چەمچەماڵ و بەئامادەبوونی بەڕێز (خالد دۆسکی ) وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان و (ئازاد محمد امین ) سەرۆکی ئەنجومەنی پاێزگای سلێمانی و (محمد یاسین) یارده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و ( ڕەمک ڕەمەزان ) قائیمقامی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری بەشێک لە فەرمانگەکان و هونەرمەندان و خوێندندکارانی هونەرەجوانەکان ، پەردە لەسەر پەیکەری قالە ڕزگارکەری بەشێک لە ئەنفالکراوانی سنوری چەمچەماڵ لابرا .
 
پەیکەرەکە لەلایەن پەیکەرسازی چەمچەماڵ (ڕێکەوت لوڕی) لەسەر بودجەى (به‌ڕێوه‌به‌ریتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری چەمچەماڵ)( و سه‌رۆاکایه‌تی شارەوانی چەمچەماڵ دانراوە .
 
قاله‌
عه‌بدولقادر مه‌حه‌مه‌د له‌دایکبووی (1957)ی چه‌مچه‌ماڵ بوو ، پیاوێکی بێ لانه‌بوو شه‌وان له‌مزگه‌وته‌کان ده‌خه‌وت و رۆژانه‌ به‌فرۆشتنی (شتی ورده‌واڵه‌)بژێوی خۆی په‌یدا ده‌کرد له‌ناو خه‌ڵکدا به‌"قاله‌" ناسرابوو، له‌ رۆژی 11/4/1988 که‌ڕژێمی له‌ناوچووی عێراق له‌ قۆناغی (ئه‌نفالی سێ)دا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌گوندنشینه‌کانی سنوری سه‌نگاو و ناوچه‌ی زه‌نگه‌نه‌ و هه‌مه‌وه‌ندی ده‌ستگیرکردبوو به‌ئیڤا وتراکتۆر وهۆیه‌کانی دیکه‌ی گواستنه‌وه‌ هێنایانی تا له‌ لیواکه‌ی چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ راپێچی توونه‌کانی مه‌رگیان بکات، له‌وکاته‌دا له‌ئه‌نجامی توڕه‌بوونی خه‌ڵکه‌که‌ له‌کرده‌وه‌کانی رژێم، خه‌ڵکی چه‌مچه‌ماڵ و شۆڕش خۆپیشاندانیان سازکرد و نزیکه‌ی هه‌زار هاوڵاتییان له‌و ‌شاڵاوه‌ رزگارکرد .
 
قاله‌ یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه‌ی به‌پێ به‌ناو چه‌مچه‌ماڵدا ده‌سوڕایه‌وه‌ وهاواری ده‌کرد و داوای راپه‌ڕینی دژی رژێم ده‌کرد، خه‌ڵکی هێنابووه‌ جۆش و خرۆش و بوو به‌پێشه‌نگی ئه‌و راپه‌ڕینه‌.
ئەمڕۆ ۳ / ۱۲ / ۲۰۱۸ بەڕێز ( خالد دۆسکی ) وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان و وه‌فدێکی یاوه‌ری که‌ له‌به‌ڕێز کاک (محمد یاسین ) یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێک پێکهاتبوون سەردانی قەزای چەمچەماڵی کردوو لە دیوانی قائیمقامیەت لەلایەن ( ڕەمک ڕەمەزان ) قائیمقامی چەمچەماڵ و (به‌ختیار شریف قوربانی) به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیری و هونه‌ری چه‌مچه‌ماڵ و بەشێک لە بەڕێوەبەری فەرمانگەکانەوە بەخێرهاتن کرا .
ئەمە دووەم سەردانی وەزیری ڕۆشنبیریە بۆ قەزای چەمچەماڵ لەساڵی ۲۰۱۸ دا و پێشتریش لە ۱۳ / ۲ ی ئەم ساڵدا بەمەبەستی بەدواداچوونی کێشەکانی فەرمانگە ڕۆشنبیریەکان سەردانی قەزای چەمچەماڵی کردبوو.

پێش نیوەرۆى رۆژى یەک شەممە ٢-١٢-٢٠١٨ شاندێکی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان کە پێکھاتبوو لە بەرێزان ( خەلیل عەبدوڵڵا ) بەرێوەبەری گشتیی دیوان و (محەمەد گەردی )بەرێوەبەری گشتیی راگەیاندن و (مەسعود مستەفا) راوێژکاری یاسایی وەزارەت ، سەردانی کونسڵخانەی کۆماری پۆڵەندایان لە ھەولێر کرد و لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرکونسڵ و جێگری سەرکونسڵ ،باس لە گەشەپێدانی پەیوەندییە کلتورییەکانی نێوان گەلی کوردستان و گەلی پۆڵەندا کرا.

بەداخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕ و نیشتمانپەروەر ( حەکیم کاکەوەیس ) مان پێگەیشت، کە ساڵانێکی زۆرە بێوچان لە ڕێگەی ھزر، نووسین و بەرھەمەکانییەوە خزمەتێکی بەرچاوی بواری ڕۆشنبیری و ئەدەبی کوردی کردووە، بەم بۆنە خەمناکەوە، بەناوی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆمان بەهاوبەشی خەمی بنەماڵە بەڕێزەکەتان و هاوڕێیانی و تەواوی نووسەرانی کوردستان دەزانین و خوازیارین ئەمە دوایین خەم و ناخۆشی هەموو لایەک بێت.
 
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان
19/11/2018
 

ڕێزلێنانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بۆ تەلار ھیرانی پتر لە مانایەکی ھەیە

د سالار عوسمان: تەلار ھیرانی ھونەرمەندێکی دیار و مرۆفدۆستێکی کەموێنەیە

لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا، شاندێک لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ماڵەکەی خۆیدا سەردانی ھونەرمەندی شانۆکار تەلار ھیرانی کرد و ڕێزلێنانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانیان پێشکەیش کرد لە بەرامبەر بەخشینی گورچیلەیەک بە براکەی.

بریکاری وەزارەت د سالار عوسمان لە ڕورەسمی ڕێزلێنانەکەدا گوتی: تەلار ھیرانی بەم ھەنگاوە گەورە ئینسانییەی سەلماندی کە ھەر ھونەرمەندێکی دیار و چالاک نییە، بەڵکو مرۆڤدۆستێکی کەموێنەیشە و ئێمە لە وەزارەت شانازیی بە خانمی ئاوا چالاک و کارا و مرۆڤدۆست دەکەین و ڕێزلێنان لەم خانمە پتر لە مانایەکی ھەیە و پێشتریش ھەر لەو خانەوادەیە برایەک و خوشکە گەورەکەیشی خەرمان ھیرانی ھونەرمەند بە ھەمان شێوە گورچیلەیان بەخشیوە، بۆیە دەبێ ھەموو لایەک، بە تایبەت وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بە ڕێزەوە لە تەک ئەم وێنە ئینسانیانە بوەستێت و ڕێزیان لێبنێت .

لە بەرامبەریشدا تەلار ھیرانی سوپاس و پێزانینی خۆی پێشکەیشی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان کرد و ھیوای خواست ئەم جۆرە چالاکییە نەوعیانە بەردەوام بن .

شایەنی باسە لەلایەن شاندەکەی وەزارەتەوە وێڕای ڕێزلێنان و گوڵ و گۆرانی و خوڵقاندنی سروتێکی جوان ، ھیوایان خواست کە تەلار ھیرانی و براکەی و تەواوی خانەوادەکەیان سەلامەت و تەندروست بن و بەردەوام بن لە خزمەت و بەخششە .کلتوری و ھونەرییەکان

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

شەقامی شەست مەتری - چوارڕیانی عیزەدین فەیزی

سۆسیال میدیا

پەیوەندی

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

 
: هەولێر - شەقامى شەست مەترى
: 9640662568255
  نامەکە نەگەیشت.   نامەکەت گەیشت.