پێش نیوەرۆى رۆژى یەک شەممە ٢-١٢-٢٠١٨ شاندێکی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان کە پێکھاتبوو لە بەرێزان ( خەلیل عەبدوڵڵا ) بەرێوەبەری گشتیی دیوان و (محەمەد گەردی )بەرێوەبەری گشتیی راگەیاندن و (مەسعود مستەفا) راوێژکاری یاسایی وەزارەت ، سەردانی کونسڵخانەی کۆماری پۆڵەندایان لە ھەولێر کرد و لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرکونسڵ و جێگری سەرکونسڵ ،باس لە گەشەپێدانی پەیوەندییە کلتورییەکانی نێوان گەلی کوردستان و گەلی پۆڵەندا کرا.