FacebookMySpaceTwitterGoogle Bookmarks

ڕێزلێنانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بۆ تەلار ھیرانی پتر لە مانایەکی ھەیە

ڕێزلێنانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بۆ تەلار ھیرانی پتر لە مانایەکی ھەیە

د سالار عوسمان: تەلار ھیرانی ھونەرمەندێکی دیار و مرۆفدۆستێکی کەموێنەیە

لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا، شاندێک لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ماڵەکەی خۆیدا سەردانی ھونەرمەندی شانۆکار تەلار ھیرانی کرد و ڕێزلێنانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانیان پێشکەیش کرد لە بەرامبەر بەخشینی گورچیلەیەک بە براکەی.

بریکاری وەزارەت د سالار عوسمان لە ڕورەسمی ڕێزلێنانەکەدا گوتی: تەلار ھیرانی بەم ھەنگاوە گەورە ئینسانییەی سەلماندی کە ھەر ھونەرمەندێکی دیار و چالاک نییە، بەڵکو مرۆڤدۆستێکی کەموێنەیشە و ئێمە لە وەزارەت شانازیی بە خانمی ئاوا چالاک و کارا و مرۆڤدۆست دەکەین و ڕێزلێنان لەم خانمە پتر لە مانایەکی ھەیە و پێشتریش ھەر لەو خانەوادەیە برایەک و خوشکە گەورەکەیشی خەرمان ھیرانی ھونەرمەند بە ھەمان شێوە گورچیلەیان بەخشیوە، بۆیە دەبێ ھەموو لایەک، بە تایبەت وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بە ڕێزەوە لە تەک ئەم وێنە ئینسانیانە بوەستێت و ڕێزیان لێبنێت .

لە بەرامبەریشدا تەلار ھیرانی سوپاس و پێزانینی خۆی پێشکەیشی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان کرد و ھیوای خواست ئەم جۆرە چالاکییە نەوعیانە بەردەوام بن .

شایەنی باسە لەلایەن شاندەکەی وەزارەتەوە وێڕای ڕێزلێنان و گوڵ و گۆرانی و خوڵقاندنی سروتێکی جوان ، ھیوایان خواست کە تەلار ھیرانی و براکەی و تەواوی خانەوادەکەیان سەلامەت و تەندروست بن و بەردەوام بن لە خزمەت و بەخششە .کلتوری و ھونەرییەکان

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

شەقامی شەست مەتری - چوارڕیانی عیزەدین فەیزی

سۆسیال میدیا

پەیوەندی

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

 
: هەولێر - شەقامى شەست مەترى
: 9640662568255
  نامەکە نەگەیشت.   نامەکەت گەیشت.