بەداخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕ و نیشتمانپەروەر ( حەکیم کاکەوەیس ) مان پێگەیشت، کە ساڵانێکی زۆرە بێوچان لە ڕێگەی ھزر، نووسین و بەرھەمەکانییەوە خزمەتێکی بەرچاوی بواری ڕۆشنبیری و ئەدەبی کوردی کردووە، بەم بۆنە خەمناکەوە، بەناوی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆمان بەهاوبەشی خەمی بنەماڵە بەڕێزەکەتان و هاوڕێیانی و تەواوی نووسەرانی کوردستان دەزانین و خوازیارین ئەمە دوایین خەم و ناخۆشی هەموو لایەک بێت.
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان
19/11/2018