بەیانی ئەمڕۆ ۳ / ۱۲ / ۲۰۱۸ لە قەزای چەمچەماڵ و بەئامادەبوونی بەڕێز (خالد دۆسکی ) وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان و (ئازاد محمد امین ) سەرۆکی ئەنجومەنی پاێزگای سلێمانی و (محمد یاسین) یارده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و ( ڕەمک ڕەمەزان ) قائیمقامی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری بەشێک لە فەرمانگەکان و هونەرمەندان و خوێندندکارانی هونەرەجوانەکان ، پەردە لەسەر پەیکەری قالە ڕزگارکەری بەشێک لە ئەنفالکراوانی سنوری چەمچەماڵ لابرا .
پەیکەرەکە لەلایەن پەیکەرسازی چەمچەماڵ (ڕێکەوت لوڕی) لەسەر بودجەى (به‌ڕێوه‌به‌ریتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری چەمچەماڵ)( و سه‌رۆاکایه‌تی شارەوانی چەمچەماڵ دانراوە .
قاله
عه‌بدولقادر مه‌حه‌مه‌د له‌دایکبووی (1957)ی چه‌مچه‌ماڵ بوو ، پیاوێکی بێ لانه‌بوو شه‌وان له‌مزگه‌وته‌کان ده‌خه‌وت و رۆژانه به‌فرۆشتنی (شتی ورده‌واڵه)بژێوی خۆی په‌یدا ده‌کرد له‌ناو خه‌ڵکدا به"قاله" ناسرابوو، له رۆژی 11/4/1988 که‌ڕژێمی له‌ناوچووی عێراق له قۆناغی (ئه‌نفالی سێ)دا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌گوندنشینه‌کانی سنوری سه‌نگاو و ناوچه‌ی زه‌نگه‌نه و هه‌مه‌وه‌ندی ده‌ستگیرکردبوو به‌ئیڤا وتراکتۆر وهۆیه‌کانی دیکه‌ی گواستنه‌وه هێنایانی تا له لیواکه‌ی چه‌مچه‌ماڵه‌وه راپێچی توونه‌کانی مه‌رگیان بکات، له‌وکاته‌دا له‌ئه‌نجامی توڕه‌بوونی خه‌ڵکه‌که له‌کرده‌وه‌کانی رژێم، خه‌ڵکی چه‌مچه‌ماڵ و شۆڕش خۆپیشاندانیان سازکرد و نزیکه‌ی هه‌زار هاوڵاتییان له‌و شاڵاوه رزگارکرد .
قاله یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه‌ی به‌پێ به‌ناو چه‌مچه‌ماڵدا ده‌سوڕایه‌وه وهاواری ده‌کرد و داوای راپه‌ڕینی دژی رژێم ده‌کرد، خه‌ڵکی هێنابووه جۆش و خرۆش و بوو به‌پێشه‌نگی ئه‌و راپه‌ڕینه.