FacebookMySpaceTwitterGoogle Bookmarks
karzan

karzan

Email: karzan.misha@gmail.com

ئەنجومەنى وەزارەت

وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان ئەنجومەنێکى ڕاوێژکارى هەیە کە وەزیر سەرۆکى ئەنجومەنەکەیە لە کاتى ئامادەنەبوونى وەزیر، بریکارى دێرینى وەزارەت سەرۆکایەتى ئەنجومەنەکە دەکات.

ئەم ئەنجومەنە پێک دێت لە وەزیرو هەردوو بریکار،ڕاوێژکارەکان،بەرێوەبەرە گشتیەکان لەگەڵ شارەزا یان پسپۆر کە وەزیر لەناوخۆى وەزارەت یان دەرەوەى وەزارەت دیارى دەکات.

هەر بەپێی یاساى وەزارەت کە لە پەرلەمانى کوردستان بە یاساى ژمارە (12)ی ساڵی 2010 ى یاسای وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی کوردستان ـ عێراق

ناسراوەودەنگى لەسەردراوە بەم جۆرە باسى ئەنجومەنى وەزارەت دەکات.

ماددەى چوارەم: وەزات ئەنجومەنێکی راوێژی هەیە و پێک دێت لە:

یەکەم: وەزیر: سەرۆک

دووەم: هەردوو بریکارى وەزارەت ـ ئەندام، لە حاڵەتی ئامادە نەبوونی وەزیر، بریکاری دێرینی وەزارەت سەرۆکایەتیی ئەنجومەنەکە دەکات.

سێیەم: راوێژکاران ـ ئەندام.

چوارەم: بەرێوبەرانی گشتی وەزارەت ـ ئەندام

پێنجەم: هەر شارەزا یان پسپۆرێک کە وەزیر لە ناوخۆی وەزارەت یان دەرەوەى هەڵیدەبژێرێت، بەبێ ئەوەى مافی دەنگدانی هەبێت

رۆژى ۲۰۱۹/۷/۲۸ به‌ڕێز (حه‌مه‌ى حه‌مه‌ سه‌عید) وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزارەت ئەنجام دا .
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە
٭خۆڕێکخستنەوەو داڕشتنەوەی ئەرک و چۆنییەتی ڕێکخستنەوەى کاتى دەوامى ئاسایی فەرمانبەران لە سەرجەم دام و دەزگاکانى وەزارەت.
٭چۆنیەتى هەنگاوەکانى چاکسازی بوو لەتەواوی هەیکەل و بەرنامەی کاری وەزارەت
٭قسە کردن و دانانى بەرنامەو ئەجندای کاری حکومەت بۆ چوار ساڵى داهاتوو.
 
بەڕێز وەزیرى رۆشنبیرى : بەوردی تیشکی خستەسەر کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە کارنامەى حکومەتی هەرێم بۆ چوار ساڵى ئایندە , بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکە تەرخانکرا بۆ قسەکرد لەسەر ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرەگشتیەکان سەبارەت بە دام و دەزگاکانى وەزارەت .
بۆ ئەم مەبەستە بڕیاردرا کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت بەردەوام بێ تا بتوانرێ پێکەوە نەخشەڕێگایەکى باش دابنرێت و بۆ چوار ساڵى ئایندە کارى لەسەر بکرێت.
وەزیرى رۆشنبیرى ولاوان : پاڵپشتى ئیوە هێزمان پی دەبەخشێ
 
بەرێز(حەمەى حمە سەعید) لە هەفتەى یەکەمى دەستبەکاربوونى وەک وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان لە دیوانى وەزارەت , بەشێوازى جیاجیا پێشوازى لە چین و توێژە جیاوازەکان کرد.
ژمارەیەکى زۆر لە کەسایەتى سیاسی , نوێنەرانى پارتە سیاسیەکان , بەرپرسانى حکومى و حزبى ,نوێنەرانى ووڵاتان , مامۆستایانى ئاینى , نوسەرو رۆژنامەنوسان , هونەرمەندان و هونەردۆستان , بەرێوەبەرو فەرمانبەران , هاووڵاتیان لە چین و توێژە جیاوازەکان, سەردانى وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوانیان کرد .
میوانان لەگەڵ پەیامى پیرۆزبایى, پاڵپشتى خۆیان بۆ وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان دەربڕى لە ئەرک و کارە تازەکەی , میوانان هیواداربوون , وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان ڕۆڵى زیاتر ببینێ لە بەرەو پێشبردنى بوارى هونەرى و وەرزیشى و کارو چالاکییە کولتورىییەکان .
لە لاى خۆیەوە وەزیرى رۆشنبیرى ولاوان , وێرای بەخێرهاتن , بەرنامە و کارى داهاتووى چوارساڵى حکومەتى هەرێم و وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوانى بۆ ڕوون کردنەوە کە بەرنامەو پلانێکى درێژخایەنە بۆ ئەنجامدانى گۆرانکارى گەورە لە سەرجەم بوارەکان لەناو کۆمەڵگا.
وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان ئەوەشى ڕاگەیاند: کارنامەى حکومەتى هەرێم و وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان بەبێ پاڵپشتى و هاوکارى چین و توێژە جیاوازەکان ناگات بە ئامانجەکان , بۆیە پاڵپشتى ئیوە زیاتر هانمان دەداو هێزمان پێ دەبەخشێ .
وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان هیواى خواست چوار ساڵى ئایندە چوار ساڵى پڕ گۆڕانکارى و چالاکى و پێشکەوتن بێ .
رێز له‌هونه‌رمه‌ندی مه‌قامبێژو گۆرانی بێژ ره‌مه‌زان گه‌رمیانی نرا
ئێواره‌ی رۆژى چوارشه‌ممه‌ 24/7/2019، به‌ ئاماده‌بوونی خانه‌واده‌ کەى و به‌ڕێز (کاک بابه‌کر دڕه‌یی) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی , هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستان و جه‌ماوه‌رێکی زۆری سنوره‌که‌.
له‌ساڵیادی کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان مامۆستا (عه‌لی مه‌ردان) به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌شمان به‌هاوکاری کۆمه‌ڵه‌ی رووناکبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی یارستان کۆنسێرتی (ئاوازه‌ره‌سه‌نه‌کان)ی سازکرد.
له‌و کۆنسێرته‌دا هونه‌رمه‌ندان (خه‌نده‌ که‌رکوکی ، که‌ریم جاف و ئیحسان زیره‌ک) به‌ده‌نگه‌ به‌سۆزه‌کانیان ، له‌گه‌ڵ ده‌ست و په‌نجه‌ی هونه‌رمه‌ندانی میوزیک ژه‌ن (حامید ژه‌نیار به‌ که‌مان. رێبوار ره‌سوڵ به‌ ئۆرگ و سه‌ڵاح وه‌ردی به‌ عود) که‌شێکی هونه‌ری و ئاوازی ره‌سه‌نیان پێشکه‌شی ئاماده‌بووان کرد و بوو به‌جێی دڵخۆشی و شادومانیان.
دواتریش له‌ لایه‌ن به‌ڕێز بابه‌کر دڕه‌یی خه‌ڵاتی رێزلێنان پێشکه‌ش به‌خانه‌واده‌ی مامۆستای مه‌قام و هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ (عه‌لی مه‌ردان) و مه‌قامبێژ و هونه‌رمه‌ند (ره‌مه‌زان گه‌رمیانی کرا)، دواتریش
هونه‌رمه‌ند ره‌مه‌زان گه‌رمیانی به‌ ده‌نگه‌ به‌سۆزه‌ی چه‌ند به‌رهه‌مێکی هونه‌ری پێشکه‌شکرد .
عه‌لی مه‌ردان هونه‌رمه‌ند‌و مه‌قامبێژی کوردساڵی 1904 له‌گه‌ڕه‌كی ته‌كیه‌ی شێخ عه‌لی شاری كه‌ركوك له‌دایك بووه‌، ساڵی 1939 یه‌كه‌م مه‌قامی له‌ئیزگه‌ی كوردی به‌غدا وتووه‌، دواتر چه‌ندین گۆرانی‌و مه‌قامی له‌و ئیزگه‌یه‌ تۆمار كردووه‌،24ی ته‌مووزی 1981 له‌ته‌مه‌نی 77ساڵیدا له‌شاری به‌غدا كۆچی دوایی كرد‌و ته‌رمه‌كه‌ی هێنرایه‌وه‌ بۆ كه‌ركوك‌و له‌گۆڕستانی شێخ موحێدین به‌خاك سپێردرا
هەواڵ : بەشى راگەیاندنى بەرێوەبەرایەتى رۆشنبیرى چەمچەماڵ

روونکردنەوەیەک لە وەزیرى رۆشنبیرى  و لاوانەوە

 

ماوەیەکە لە ژمارەیەک کەناڵى ڕاگەیاندن  و سۆشیال میدیا و لە لایەن چەند پەرلەمانتار و رۆژنامەنوسەوە,هەواڵى ئەوە دووبارە دەکرێتەوە کە گوایە وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان , پرۆژە یاسایەکى ئامادەکردووە بۆ باج خستنە سەر بینینى تەلەفزیۆنەکان , ئەوەش بارگرانى دروست دەکات بۆ کەناڵەکانى تەلەفزیۆن و هاووڵاتیان.

لێرەوە من ڕایدەگەیەنم کە دواى بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەم بابەتە بۆم دەرکەوت کە ئەم هەواڵە ڕاست نییە, سەربارى ئەوەش هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە نەک لە چوارچێوەى یاساو رێنماییەکان هەوڵى جدى دەدەین بۆ فەراهەمکردنى کەشێکى گونجاو بۆ کارى ڕاگەیاندن و خزمەتکردنى هاوڵاتیان.

لەهەمانکاتدا هەر یاساو ڕێنماییەکى تازە کە پێویست بێت دەربکرێت بەبێ ڕاوێژو گفتوگۆى کراوە لە گەڵ ڕۆژنامەنوسان و سەندیکاى رۆژنامەنوسان و لیژنەى رۆشنبیرى لە پەرلەمانى کوردستان بڕیارى لێنادەین .

ئێمە خزمەتکردن و کار ئاسانى و ڕێکخستنى کارى ڕاگەیاندن بە ئەرکى خۆمان دەزانین , ئەوەش ئامانجى گشتى ئێمە.

 

                                                         حەمەى حمە سەعید

وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان

٢٠١٩/٧/٢٥

وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان: پێشوازی له‌ پارێزگاری هه‌ولێر كرد

ئەمرۆ سێ شه‌ممه‌ ٢٣⁄٧⁄٢٠١٩ بەڕێز (حه‌مەی حه‌مە سعید) وەزیری رۆشنبیری و لاوان لە دیوانی وەزارەت , بەئامادەبوونى (د.سالار عوسمان ) بریکارى وەزیرى رۆشنبیرى و (خلیل عبدوڵڵا) بەرێوەبەرى گشتى دیوان , پێشوازیان لە بەرێزان(نەوزاد ھادی) پارێزگاری ھەولێر و (تاھیر عه‌بدوڵڵا ) جێگری پارێزگار کرد کە بە مەبەستی پیرۆزبایی سەردانی وەزارەتیان کردبوو.
له‌ دیدارێكدا وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان تیشكی خسته‌ر سه‌ر به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حکومەتی هەرێمی کوردستان، كه‌ ده‌بێت سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان به‌رنامه‌ی كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئاماده‌ بكه‌ن بۆ چوار ساڵی داهاتوویان ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات له‌ رێگه‌ی پلان و كارنامه‌یه‌كی تۆكمه‌ بتوانێت گرنگی زیاتر به‌ بواره‌كانی رۆشنبیری و هونه‌ری و فه‌رهه‌نگی و وه‌زرشی و لاوان بدات .
ئوەزیرى رۆشنبیرى ئەوەشی خسته‌ڕوو : لاوان سه‌رمایه‌كی مرۆیی گرنگن، بۆیه‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌ بایه‌خه‌وه‌ كار له‌سه‌ر لاوان ده‌كات به‌و ئاڕاسته‌یه‌ی پاڵپشتیه‌كی به‌هێزی به‌هره‌ و تواناكانیان بێت ، لە پێناو ئەم ئامانجە پێویسته‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ سه‌رخستنی ئه‌و چالاكی و پرۆژانه‌ی بۆ خزمه‌تی لاوه‌كانمان ئه‌نجام ده‌درێن .
لای خۆشیانه‌وه‌ پارێزگاری هه‌ولێر و جێگری پارێزگار پیرۆزبایی ئه‌ركه‌ تازه‌كه‌یان له‌ وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان كردوو هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ به‌ڕێزیان خواست ، دووپاتی پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگیان كرده‌وه‌ له‌ جێبه‌جێكردن و سه‌رخستنی پلان و كارنامه‌ی وه‌زاره‌ت له‌ داهاتوودا .

وەزیری رۆشنبیری و لاوان پێشوازی کرد لە (چۆی کوانژین ) کونسوڵی گشتی کۆریای باشور.

ئەمرۆ بەرێز (حمەی حمە سعید) وەزیری رۆشنبیری و لاوان لە دیوانی وەزارەت پێشوازی کرد لە (چۆی کوانژین ) کونسوڵی گشتی کۆریای باشور ،کە بە مەبەستی پیرۆزبای سەردانی وەزارەتی کردبوو ، لە میانی سەردانەکەی وێرای پیرۆزبای ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی داھاتوویدا.
ھەرلەمیانی کۆبونەوەکە جەخت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا کرایەوە بە تایبەت ئەنجامدانی چالاکی ھاوبەش لە بوارەکانی ڕۆشنبیری و ھونەری و کلتوری و فەرھەنگی بە ئامەنجی سود وەرگرتن لە ئەزمونی وڵاتی کۆریای باشور بەهێزکردنی پەیوەندییەکان نێوان ھەردوولا.
2019/7/23

رۆژ دووشەمە ٢٢-٧-٢٠١٩ لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری
(گەلەری میدیا)، بە ئامادەبوونی بەڕێزان (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر, ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان، چواردەمین پیشانگای تایبەتی هونەرمەندی فۆتۆگرافەر (فارس سەعدی) لەژێر ناونیشانی (سەمای رەنگ و شێوە) و بە راوەستانی دەقیقەیەک بۆ هونەرمەند و ئەدیب و رۆژنامەنووس (فەرید زامدار) کرایەوە, کە شەوی رابردوو بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
ئەو پیشانگا تایبەتە فۆتۆگرافەریە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر جێبەجێ کراوە و تیایدا هونەرمەندی فۆتۆگرافەر (فارس سەعدی) چەندین وێنەی جوان و دەگمەنی لە سروشت و ژیانی کوردەواریدا گرتوون و نمایشی کردن.
بەمەش بووە جێی سەرسامی و ئارامی ئامادەبووانی پیشانگایەکە.
 
 
ڕاگەیاندنى بەرێوەبەرایەتى رۆشنبیرى و هونەرى هەولێر
فۆتۆ: میران سیروان چاوبەخاڵ
فۆتۆ: سردارقادر
الصفحة 6 من 23

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

شەقامی شەست مەتری - چوارڕیانی عیزەدین فەیزی

سۆسیال میدیا

پەیوەندی

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

 
: هەولێر - شەقامى شەست مەترى
: 9640662568255
  نامەکە نەگەیشت.   نامەکەت گەیشت.