Nov 2016

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا زانكۆكانی قوبرس به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

newsitem-1213-10.12.2011-ku-01.JPG

 ڕۆژی 10 /2012/12  شاندێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر گۆڤه‌ند شێروانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناردن، به‌یاوه‌ری دكتۆر ماهر عه‌بدلواحید جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، ئارام خان به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆگرامی ناردن و ئاڵا خان به‌رێوه‌به‌ری نێردراوان‌ . سه‌ردانی   زانكۆكانی وڵاتی قوبرسییان كرد.

ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌، ئاشنابوون بوو به‌ پڕۆگرام و به‌رنامه‌ی خوێندنی باڵا له‌و زانكۆیانه‌ و به‌ستنی تۆڕێكی په‌یوه‌ندی له‌ نێوان ئه‌وان و زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و خوێندنی باڵا.

له‌سه‌ردانی زانكۆكاندا، كه‌ پێنج زانكۆی به‌ناوبانگی له‌ خۆگرتبوو و بریتیبوون له‌ ( زانكۆی شه‌رقولئه‌وسه‌ت و زانكۆی قوبرسی نێوده‌وڵه‌تی، زانكۆی لێفكه‌ی ئه‌وروپی، زانكۆی شه‌رقی ئه‌لئه‌دنا و زانكۆی كیرنای ئه‌مریكی)،له‌ گشت زانكۆكاندا دكتۆر گۆڤه‌ند و شاندی یاوه‌ری،پوخته‌یه‌ك له‌ به‌رنامه‌ و نه‌خشه‌ ڕێگای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌ڕێمی كوردستانیان بۆ لایه‌نی خانه‌خوێ شیكرده‌وه‌ و هه‌نگاوه‌كان و په‌رۆشییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانكۆكان هه‌رێم و به‌ستنی په‌یوه‌ندی به‌ زانكۆكه‌ ئاست به‌رزه‌كانی جیهان روونكرده‌وه‌..... .....

به‌رپرسانی زانكۆكانی قوبرس خۆشحاڵی خۆیان به‌و هه‌وڵانه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌ربڕی و ئاماده‌ییان پیشاندا، ئه‌وانیش وه‌كو چه‌ند زانكۆیه‌ك به‌ناوبانگ به‌شداربن، له‌ وه‌به‌رهێنانی زانستی له‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌و بۆنه‌وه‌یه‌ش، 25 زه‌ماله‌یان ۆ قوتابیان دابین كرد، كه‌ 10 زه‌ماله‌، بۆ ماسته‌ر و به‌كه‌لۆریۆس له‌ لایه‌ن زانكۆی كیرنای ئه‌مریكی و 15زه‌ماله‌ش له‌لایه‌ن زانكۆی لێفكه‌ی ئۆروپی بۆ خوێندنی ماسته‌ر دابینكرا.