وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەێنێت کە زانکۆی هەڵەبجە پێویستی بە گواستنەوەی ڕاژەی چەند پسپۆڕێکی جیاواز هەیە لەسەر میلاکی دەزگاو دامەزراوەکانى دیکەى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستات بۆ سەر میلاکی زانکۆى هه‌ڵه‌بجه (كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزش + به‌رێوه‌به‌رايه‌تى ياساو گرێبه‌سته‌كان) هەیە، هەرکەس ئارەزومەندە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت ( (CVو ئه‌و پێداويستيانه‌ى كه له مه‌رجه‌كانى خواره‌وه ئاماژه‌يان پێدراوه، پێشکەش بە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە بکات .
مەرجەکان :
1. لارینەبوونی فەرمانگەکەی هەبێت بۆ گواستنەوەی ڕاژەکەی بە پلەکەیەوە.
2. وێنەیەک لە بڕوانامەکەی هاوپێچ بێت لەگەڵ (CV)یەکەی.
3. پێويسته پێشكه‌شكار دانيشتووى سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه بێت و (تأيد سكن) پێشكه‌ش بكات.
4. چانسی وەرگرتن بۆ خاوەن ئەزمونی شایستە دەبێت لە بواری پسپۆڕی خۆیدا.
5. بەڵێننامە پێشکەش بکات کە تا (٥) ساڵ داوای گواستنەوەی ڕاژە نەکات بە هیچ شێوەیەك.
6. پێوسيته داواکار لە ماوەی (15) ڕۆژدا لەدوای بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداریەوە هه‌موو ئه‌و پێداویستيانهى ئاماژه‌يان پێكرا، پێشکەش بەسهرۆكايهتى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه/بەڕێوەبەرایەتی خۆیی بکات.
بۆ بینینى ژمارەى پێویستى فەرمانبەران و پسپۆڕییەکانیان کلیک لەم بەستەرەى خوارەوە بکە:
