ڕاگەیاندنى (٢) دوو پۆست لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر

Expires
True

 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پۆستى (٢) دوو یاریدەدەر لەسەرۆکایەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەر یەکێک لەو دوو ئەو پۆستە دەکات و, مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داوکارییەکەى پێشکەش بکات تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێ و، وەک نەریتێکى هەمیشەى وەزارەتەکەشمان کە نەریتى پێشبڕکێیە باشترین کاندید بۆ ئەو پۆستانە دەستنیشان بکات بۆ ڕایکردن و بەڕێوەبردنى کاروبارەکان بەشێوەیەکى ئەکادیمى و کارگێڕى تەندروست.

پۆستەکان:

١. یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى .

 ٢. یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێرى و دارایی

 

مەرجەکان

 ١. بڕوانامەى دکتۆرا بێت .

٢. ناونیشانى زانستى پرۆفیسۆرى یاریدەدەر  بێت.

٣. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

٤. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچوون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.

 ٥. زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەرەخسێنیت .

 

تێبینى:

١. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى  (19/11/2015) رۆژى پێنچ شەممە دەبێت.

٢. پێوەیستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت کە وێنەیەکى هاوپێچە.  

٣. هەر بەڕێزێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى راژەى راستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە بنێرێت . (jobs@mhe-krg.org).

 

Vacant post
زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر
Application deadline
2015-11-19
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
هەولێر
State/Province
سەرۆکایەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر
Country
Iraq
Image Vacancy