نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه ڕێکەوتى (2020/5/6)، به‌سه‌رۆكایه‌تی د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و ئاماده‌بونى جێگر و سکرتێرى په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (3)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانى کوردستان بەڕێوەچو کە تایبەت بو بە خستنه‌ڕو و گفتوگۆكردنی پلانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ لێكه‌وته‌كانی په‌تای (كۆڕۆنا) له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندنی ساڵی (2019 ـ 2020).
لە کۆبونەوەکەدا د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پلان و ڕێککارەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و زانکۆکانى له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندنی زانكۆ و په‌یمانگەكان بۆ په‌رله‌مانتاران خسته‌ڕو و دوپاتى کردەوە بۆ تەواوکردنى ئەو بەشە کەمەى خوێندنى ئەمساڵ وەزارەتەکەمان چەندین بژاردەو پلانى لەبەردەستدایە، بۆ ئەمەش دڵنیایى دایە خوێندکاران و قوتابیان و کەسوکاریان کە پرۆسەى خوێندنى ئەمساڵیان بەهیچ شێوەیەک نافەوتێت و پارێزراوەو لە ئێستاشدا پرۆسەى خوێندنى ئەلیکترۆنى (پاڵپشتیکار) بەردەوامە، بۆ ئەمەش وتى: هیوادارم بەم میکانیزمە ناچارییە بتوانین ئەو بەشە کەمەى پرۆگرامى خوێندنى ئەمساڵى خوێندکاران و قوتابیان کە نەخوێندراوە لە فەوتان بپارێزین.
هه‌ر لە کۆبونەوەکەدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕونکردنەوەو بەرچاوڕونی دایە پەرلەمانتاران کە ناوه‌نده زانستییه‌كان و تاقیگه‌كانی زانكۆكانی هه‌رێم لەسەرەتاى بڵاوبونەوەى پەتاى کۆرۆنا لە خزمه‌ت وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و دەزگا تەندروستییەکان بونە، هەروەها ژماره‌یه‌ك تاقیگه‌ش بۆ پشكنینی ڤایرۆسى کۆرۆنا خرانە خزمەتى سێکتەرى تەندروستى لە ناوچە جیاجیاکانى کوردستان.
لەبەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا لێژنەى پەروەردەو خوێندنى باڵاى پەرلەمان و هەریەک لە پەرلەمانتاران پرسیار‌و سەرنجى خۆیان ئاراستەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کرد‌و لەلایەن د. ئارام محمد قادر وەڵامى سەرجەم پرسیارەکان درانەوە.