Nov 2016

ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا چەند بڕیارێکى گرنگى راگەیاند

كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت 3

ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا لەکۆبونەوەیەکدا ڕێنماییەکانى بەرزکردنەوەى نازناوى زانستى پەسەند کرد و کاتى پێشکەش کردنى خوێندنى باڵا/ دبلۆم و ماستەر و دکتۆراى پەسەندکرد و رۆژى پێنجشەممە (٩-١-٢٠٢٠) بۆ ڕاگەیاندنى ئەنجامەکانى ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان دیارى کرد.ئەو بریارانەى وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتى (12/11/2019) لە کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەسەرۆکایەتى د. ئارام محمد قادر و، به‌ئامادەبونى سەرۆکی زانکۆ حکومییەکان لە کۆبونەوەى ژمارە (٧) ساڵى (2019) هات.

دەستکەوتەکانى وەزارەت، دەستکەوتى هەموانن

لەسەرەتاى کۆبونەوەکەدا، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە وتەیەکدا ئاماژەى بە ستراتیژ و، بەرنامەى کارى وەزارەت کرد و، ڕایگەیاند: لەماوەى کارکردنمان لەکابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى بالا حەوت کۆبونەوەى ئەنجام داوە و لەم کۆبونەوانەشدا بریارى گرنگ دەرکراون لەبەرژەوەندى گشتى و لەپێناو گەشەپێدانى زیاترى کەرتى خوێندنى بالا، هەموو ئەو بریارانە دەسکەوتى گرنگن و هەمو ئەندامانى ئەنجومەن تیایدا بەشداربون، هەر بۆیە دەسکەوتەکان جێگەى شانازین بۆ هەمو لایەکمان.

بڕیارى ژمارە (٣٣) ئەنجومەنى وەزیران جێبەجێ دەکرێت

سەبارەت بە بڕیارى ژمارە (٣٣) ئەنجومەنى وەزیران کەتایبەتە بە رێکخستنەوەى پەیکەر و میلاکاتى وەزارەتەکان، کارى پێویست ئەنجامدراوە لەریگاى کۆبونەوە لەگەل یاریدەدەارنى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێرى و دارایى بۆ ئەوەى پەیکەر و میلاکاتى دام و دەزگاکانى خوێندنى بالا لەکاتى دیارى کراوى خۆیدا پێشکەشى ئەنجومەنى وەزیران بکرێت و رەچاوى پێداویستى و گەشەکردنى زانکۆکان بکرێت.

ڕێنماییەکانى بەرزرکردنەوەى نازناوى زانستى پەسەند کرا

هەر لەکۆبونەوەکەى ئەنجومەنى وەزارەت بۆ پەسەندکردنى هەموارى ڕێنماییەکانى بەرزرکردنەوەى نازناوى زانستى دواى پێشکەش کردنى راپۆرتى لیژنەى تایبەتمەند لەوبارەیەوە و گفتوگۆى ئەندامانى ئەنجومەنى وەزارەت، هەموارى ڕینمایى بەرزکردنەوەى پلەى زانستى پەسەندکرا.

رۆژى پێنجشەممە (٩-١-٢٠٢٠) ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان ڕادەگەێندرێت

هەر لەکۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەبارەت بە راگەیاندنى ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان ئەنجومەنى وەزارەت ، بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوەبەرایەتى راگەیاندنى وەزارەت کاروبارە هونەری و تەکنیکییەکان رێک دەخەن.

 

پلانى خوێندنى باڵا/ دبلۆم و ماستەر و دکتۆرا پەسەندکرا

پلانى خوێندنى باڵا/ دبلۆم و ماستەر و دکتۆرا لەزانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠١٩-٢٠٢٠ لە پریزنتەیشنێکدا م.سەرتیب خالص بەرێوەبەرى خوێندنى باڵا لە فەرمانگەى توێژینەوە و پەرەپێدان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا پڕۆسە و پلانى خوێندنى باڵا/ دبلۆم و ماستەر و دکتۆرا لەزانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان  ڕوون کردەوە،  کە کۆى گشتى پلانى خوێندنى دبلۆم و ماستەر و دکتۆرا لەگشت زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان بریتیە لە5375 کورسى خوێندن.

دواى گفتوگۆ و هەڵسەنگاندێکى ورد و پێشکەش کردنى سەرنج و پێشنیازەکان، لەلایەن ئەنجومەنى وەزارەت بڕیاریدا پڕۆسەى پێشکەش کردنى خوێندنى باڵا/ دبلۆم و ماستەر و دکتۆرا بڵاوبکرێتەوە.

 

چەند تەوەرەیەکى دیکەى زانستى بڕیارى پێویستیان لەبارەوە درا

دواى چەسپاندنى کۆنوسى کۆبونەوەکانى ژمارە (٦)، تەوەرى سێیەمى کارنامەى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت کە تایبەت بو بە کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا، ئەندامانى ئەنجومەن لەتەواوى کەیسەکان گفتوگۆى زانستیان لەبارەوە ئەنجامدا و بریارى پێویستى بۆ درا.