لەلایەن هەندێک ماڵپەڕ و پەیجى سۆشیال میدیا ئاگادارییەک بەناوى زانکۆى ئۆستراڤاى چیکى بڵاوکراوەتەوە، کە باس لە خوێندن لە بەشە پزیشکییەکانى زانکۆکانى کۆمارى چیک دەکات
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە پێویستى دەزانێت ئاگادارى سەرجەم خوێندکاران و قوتابیان بکاتەوە ئەم جۆرە ریکلام و ئاگادارییەى بانگەشەى بۆ دەکرێت هیچ جۆرە مۆڵەتێکى فەرمى پێ نەدراوە و لە دەرەوەى ڕێککار و ڕینمایەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستانە.
بۆیە داوا لە قوتابیان و خوێندکاران دەکەین خۆیان لەم جۆرە بابەتانە بەدور بگرن و، داواکارى بۆ هیچ دامهزراوهیهك پێشکەش نەکەن، کە مۆلەتى فەرمى و یاسایى وەزارەتەکەمانى نەبێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
٢٠/١/٢٠١٩