دواى ئەوەى تاقیكردنهوهی دیاریکردنى ئاستەکانى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ کاندیدانى ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى بەڕێوەچوو، له چهند ڕۆژی داهاتودا دهرئهنجامهكان بڵاودهكرێنهوه.
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى بەهاوکارى ڕێکخراوى ئیمیدیست و سێنتەرەکانى زمان لە زانکۆکان سەرقاڵى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکانن لە سێنتەرى زمانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستا، بۆ ئهوهش بڕیاردرا ڕۆژى پێنچ شەممەى داهاتوو کە دەکاتە ڕێكهوتی (١٥/١١/٢٠١٨) دەرەنجامەکانى دیاریکردنى ئاستەکان بۆ کاندیدانى ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى لەلایەن ڕێکخراوى ئیمیدیست ڕابگەیەنرێت.
وتهبێژی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی جهخت لهسهر ئهوهش دهكاتهوه، كه کاندیدان و خوازیاران دەتوانن ڕۆژی پێنچ شەممەى داهاتوو سەردانى سێنتەرەکانى زمان لە زانکۆکانى (سەڵاحەدین، سلێمانى، دهۆک، گەرمیان، سۆران و راپەڕین) بکەن بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامەکانیان.
عهباس ئهكرهم ڕاشیگەیاند وەزارەتەکەمان بەردەوام کۆبونەوەی هاوبەشى لەگەڵ ستافى سێنتەرەکانى زمان و ڕێکخراوى ئیمیدیست کردوە و ئامادەکارییەکان کارى جدى لەسەرکراوە.