Nov 2016

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كه‌مترين كۆنمره‌ی وه‌رگرتن و ليستی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌وو كه‌ هه‌ڵبژاره‌كانيان ڕه‌وانه‌ نه‌كردوه‌

wazaret logo2222

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، كه‌مترين كۆنمره‌ی وه‌رگرتن بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٨-٢٠١٩) بۆ سيستمه‌كانی (زانكۆلاين، ڕاسته‌وخۆ به‌كريديتوو پارالێل و ئيواران) بڵاوده‌كاته‌وه‌، له‌ خواره‌وه‌‌ خوێندكاران ده‌توانن ئاشنايی كه‌مترين كۆنمره‌ی وه‌رگرتن له‌سه‌رجه‌م به‌شه‌ زانستيه‌كان  له‌ كۆلێژ و زانكۆكانی كوردستان بن.

 

ليستی ناوی ئه‌و ده‌رچوانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانيان ڕه‌وانه‌ نه‌كردوه‌

له‌ هه‌مان كاتدا، وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ئه‌وه‌ش ڕاده‌گه‌ێنێ،  كۆمه‌ڵێك ده‌رچوی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی، كه‌ ژماره‌یان (860) ده‌رچوه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ی‌ (50) شوێنیان له‌ فۆرمه‌كانی پێشكه‌شكردن له‌ سیستمه‌كانی وه‌رگرتن پركردۆته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیستی شوێنه‌كانیان ڕه‌وانه‌ نه‌كردوه‌ (Submit)، بۆیه‌ ناویان له‌ هیچ شوێنێك نه‌هاتۆته‌وه‌.

 

‌بۆيه‌ هه‌ر خوێندكارێك ناوی له‌م ليسته‌دا هه‌يه‌ و، ئاره‌زوی وه‌رگرتن له‌ زانكۆكان ده‌كه‌ن ده‌توانن ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی (14/10) سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌ت/به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتن بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانیان یه‌كلای بكه‌نه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك به‌پێی نمره‌كانیان ناویان له‌و شوێنانه‌ بێته‌وه‌، كه‌ ئاره‌زوی ده‌كه‌ن، هه‌ر خوێندكارێكيش سه‌ردانی وه‌زاره‌ت نه‌كات و جه‌خت له‌ داخوازيه‌كه‌ی نه‌كاته‌وه‌ بۆ ئه‌مساڵی خوێندن مافی وه‌رگرتنی نامێنێ.

 

هاوتانه‌بونی هه‌ڵبژارده‌ له‌گه‌ڵ كۆنمره‌ی وه‌رگرتن

بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌شی، کە بەهۆى هاوتانه‌بونی هەڵبژاردنەکانیان له‌گه‌ڵ نمره‌كانيان له‌ هيچ شوێنێك وەرنەگیراون، ئەوا دوای ئه‌وه‌ی له‌ مه‌ڵبه‌ندی ڕاوێژكاری زانكۆكان سكاڵاكانيان تۆمار ده‌كه‌ن، ئينجا به‌پێی ڕێنماييه‌كانی وه‌رگرتن كه‌ له‌ ڕێبه‌ريی وه‌رگرتن بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، لەلایەن ناوەندى وەرگرتن لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ی زانستی بەپێیى نمرە و شایستەى بەشەکانیان بەسەر بەشە جیاکاندا دابەش ده‌كرێن.

 

كه‌مترين كۆنمره‌كانی وه‌رگرتن به‌پێيی سيستمه‌كانی وه‌رگرتن

·بۆ بينينی كه‌مترين كۆنمره‌ی وه‌رگرتن به‌سيستمه‌كانی (زانكۆلاين و كريديت) كلێك (لێره‌) بكه‌.

·بۆ بينينی كه‌مترين كۆنمره‌ی وه‌رگرتن بۆ سيستمی (خوێندنی ئێواران) كليك (لێره‌) بكه‌.

·بۆ بينينی كه‌مترين كۆنمره‌ی وه‌رگرتن به‌سيستمی (پارالێل)، كليك (لێره‌) بكه‌.

·بۆ بينينی كه‌مترين كۆنمره‌ی وه‌رگرتن به‌ سيستمی (ڕاسته‌وخۆيی زانكۆيی) له‌ كۆلێژه‌كانی (وه‌رزش، هونه‌ر، زانسته‌ ئيسلاميه‌كان) كليك (لێره‌) بكه‌.

·بۆ بينينی كه‌مترين كۆنمره‌ی وه‌رگيراو به‌سيستمه‌كانی (زانكۆلاين و پارالێل) له‌ به‌شه‌كانی په‌رستاری  كليك (لێره‌) بكه‌.