د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا له یه‌كه‌مین وۆركشۆپی تایبه‌ت به‌گه‌یشتن به‌سه‌رچاوه زانستیه‌كان ڕایگه‌یاند: ئێمه ناتوانین داوای زانستێكی سه‌رده‌میانه و داهێنان له مامۆستایان بكه‌ین ئه‌گه‌ر زانست و زانیاری مه‌عریفه و سه‌رچاوه‌ی سه‌رده‌میانه‌یان له‌به‌رده‌ست نه‌بێ.
یه‌كه‌مین وۆركشۆپی تایبه‌ت به‌گه‌یشتن به‌سه‌رچاوه زانستیه ئاستبه‌رزه‌كان
له‌و وۆركشۆپه‌دا، كه به‌ئاماده‌بونی د.ئامانج سه‌عید ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، د.پۆڵا خانه‌قا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ و، ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و توێژه‌ران و شارهزیایان و پسپۆڕانی بواری كتێبخانه‌كان له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی هۆتێل شیراتۆن له شاری هه‌ولێر، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (24/7/2018) به‌ڕێوه‌چو، له‌سه‌ره‌تادا ئاماده‌بوان به‌ساتێك ڕێزگرتن بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان بێده‌نگیان نواند، پاشان چه‌ند وتارێك پێشكه‌شكرا.
میتۆدی نوێ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی زانستی توێژینه‌وه‌كان داهێنراوه
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی باسی له‌گرنگی به‌ده‌ستهێنانی سه‌رچاوه‌ی زانستی ئاستبه‌رزی له‌م سه‌رده‌مه‌دا كرد و ڕایگه‌یاند: یه‌كه‌مین وۆركشۆپی تایبه‌ت به‌گه‌یشتن به‌سه‌رچاوه زانستیه ئاستبه‌رزه‌كان، له‌سه‌رده‌می گه‌شه‌كردنی ته‌كنه‌لۆجیا و گه‌یشتن به‌سه‌رچاوه‌ی زانیاری بۆ ئێمه له‌م كاته‌دا زۆر گرنگه، چونكه ژماره‌یه‌كی بێ‌شومار له گۆڤاری زانستی له‌سه‌رتاسه‌ری دونیا له بواری پسپۆڕی جیا ده‌رده‌كرێن و ڕۆژانه چه‌ندین توێژینه‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه، وتیشی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌كادیمی نێوده‌وڵه‌تی میتۆد و ئهلگرۆتیمی جیایان داهێناوه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی توێژینه‌وه‌كان و ئاستی زانستی گۆڤاره‌كان.
گۆڤاره‌كانی ئۆپن ئه‌كسیس ژماره‌یان ڕو له زیادبونه
هه‌ر له میانه‌ی وتاره‌كه‌یدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی باسی گۆڤاره زانستیه‌كان و زیادبونی جۆره‌كانیان كرد و ڕونیكرده‌وه، كاتێك باس له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی توێژینه‌وه‌كان و مامۆستایان و زمان ده‌كه‌ین ده‌بێ وابكه‌ین ژینگه‌یه‌كی له‌بار دروست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی توێژه‌ران و مامۆستایان و خوێندكاران به‌ئاسانی ده‌ستیان بگات به‌سه‌رچاوه زانستیه ئاست به‌رزه‌كان، چونكه ژماره‌یه‌كی بێ‌شومار له گۆڤار و دامه‌زراوه له بواره جیاكان هه‌یه و چه‌ندین توێژینه‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه، وتیشی میتۆده‌كانی وه‌ك (Impact Factor) و(Citation) له پێوه‌ره هه‌ره دیاره‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ری جۆرناڵهكان و ئاستی توێژینه‌وه زانستیه‌كان و توێژه‌رانه، جه‌ختی له‌سه‌رئه‌وه‌ش كرده‌وه كه گۆڤاره‌كانیش له ڕێگه‌ی سیستمی پێداچونه‌وه‌ی هاوه‌ڵانه هه‌وڵیانداوه ناوبانگ و ئاستی توێژینه‌وه و بڵاوكراوه‌كانیان به‌رز ڕابگرن، ڕۆژ به‌ڕۆژ ژماره‌ی گۆڤاره‌كان ڕو له زیادبونه و، تا دێت گۆڤاره‌كانی ئۆپن ئه‌كسیس ژماره‌یان ڕو له زیادبونه.
له زانكۆكانی كوردستان دۆخه‌كه وه‌ك پێویست نیه
د.یوسف گۆران به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌ی ته‌رخانكرد بۆ ئاستی ده‌ستڕاگه‌یشتنی زانكۆكانی كوردستان به توێژینه‌وه و گۆڤاره ئاسته‌به‌رزه‌كان بۆ ئه‌وه‌شی وتی: به‌داخه‌وه تا ئێستاشی له‌سه‌ر بێت زانكۆكانمان و توێژه‌رانمان له گه‌یشتن به‌و سه‌رچاوه ئاست به‌رزانه بێبه‌ش بون، وتیشی به‌پێی نوێترین ڕوپێوی كه وه‌زاره‌ته‌كه‌مان كردویه‌تی گه‌یشتنی تویژه‌ران به‌و سه‌رچاوه ئاسته به‌رزانه زۆر كه‌مه، جگه له هه‌ندێ زانكۆی تایبه‌ت نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش له ئاستی چاوه‌ڕوانی ئێمه نیه، به‌ڵام هه‌ندێ له زانكۆ تایبه‌ته‌كان له‌و بابه‌ته پێش زانكۆ حكومیه‌كان كه‌وتون، بۆ ئه‌وه‌ش ڕایگه‌یاند: پێویستمان به‌وه‌یه زانكۆكانمان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و ره‌سمی ده‌ستیان بگاته گۆڤار و سه‌رچاوه زانستیه ئاست به‌رزه‌كان، ئاشكراشیكرد كه وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆی بڕێك پاره‌ی ته‌رخانكردوه بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستایان و خوێندكاران ده‌ستیان بگاته سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌رچاوه زانستی و ئه‌كادیمیانه‌ی كه له جیهاندا بڵاوده‌كرێنه‌وه.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئه‌ركی مامۆستایان و خوێندكاران و توێژه‌ران ئاسان ده‌كات
له‌باره‌ی ئه‌ركی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ هاوكاریكردنی مامۆستایان و خوێندكاران، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتی: وه‌زاره‌ته‌كه‌مان له هه‌وڵدایه تا به‌هاوكاری (EBSCO) كتێبخانه و پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنی بونیادبنێت، وتیشی‌ی پێشتر ئه‌ركێكی زۆری له‌سه‌ر خوێندكاران و مامۆستایان هه‌بو، به‌ڵام لێره به‌دواوه وه‌زاره‌ت خۆی ئه‌و ئه‌ركه ده‌گرێته ئه‌ستۆ، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ئێمه ناتوانین داوای زانستێكی سه‌رده‌میانه و داهێنان له مامۆستایان بكه‌ین ئه‌گه‌ر زانست و زانیاری مه‌عریفه‌ی سه‌رده‌میانه‌یان له‌به‌رده‌ست نه‌بێ.
توێژه‌ران به‌ئاسانی ده‌ستیان به‌سه‌رچاوه زانستیه ئاستبه‌رزه‌كان ده‌گات
بۆ به‌ده‌سهێنانی ئامانجه گه‌وره‌كان و، گه‌یشتنی توێژه‌ران به‌سه‌رچاوه زانستیه‌كان، د.یوسف گۆران ڕایگه‌یاند: له ڕێگه‌ی ئیمزاكردنی ئه‌م گرێبه‌سته‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و خه‌ونه به‌دیبێنین، كه بتوانین لایه‌نی كه‌می سه‌رچاوه زانستیه‌كان بخه‌ینه به‌رده‌ستیان بۆ ئه‌وه‌ی سودی لێ وه‌ربگرن، چونكه له‌م ڕێگه‌یه‌وه مامۆستایان و خوێندكاران و توێژه‌ران له ته‌واوی زانكۆكان ده‌توانن ده‌ستیان بگاته هه‌مو ئه‌و گۆڤار و تێكست بوكه زانستیانه‌ی كه له ڕێگه‌ی دامه‌زراوه‌ی (EBSCO)ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت، بۆیه ئه‌م هه‌نگاوه خزمه‌تێكی زۆر بهتویژهرانی زانكۆكانی كوردستان ده‌كات.
بایه‌خدان به‌زمانی ئینگلیزی یارمه‌تیده‌ری به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه‌یه
سه‌باره‌ت به‌گرنگی فێربونی زمان بۆ گه‌یشتن به‌سه‌رچاوه زانستیه ئاسته به‌رزه‌كان، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینیه به‌شی زۆری سه‌رچاوه زانستیه ئاست به‌رزه‌كان به‌زمانی ئینگلیزی ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێن، بۆیه بایه‌خدانی به‌زمانی ئینگلیزی وه‌ك زمانی دوه‌م یارمه‌تیده‌رێكی سه‌ره‌كی ده‌بێت له پێشخستنی پرۆسه‌ی توێژینه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌كادیمی هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا (40) هه‌زار په‌رتوكی زانستی و (25) هه‌زار جۆرناڵ بۆ مامۆستایان و خوێندكاران ده‌ستبه‌ر ده‌كات
د.یوسف گۆران ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، كه ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌م سه‌رچاوه زانستیانه بۆ خوێندكارانی زانكۆكانمان زۆر گرنگه، هیواشی خواست سه‌رجه‌م خوێندكاران بتوانن سود له‌و سه‌رچاوانه وه‌ربگرن و، سه‌رچاوه‌كانی زانیاریان فره ڕه‌نگ و فره ڕه‌هه‌ند بكه‌ن، ئاشكراشیكرد ژماره‌ی ئه‌و جۆرناڵه زانستی و ئه‌كادیمیانه‌ی له‌و گرێبه‌سته هه‌یه نزیكه‌ی (25) هه‌زار جۆرناڵ و، (40) هه‌زار په‌رتوكی زانستی ده‌بێت، ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌كه‌م و به‌مه‌ش كوردستان به‌ته‌واوه‌تی ناچێته ناو كۆمه‌ڵگه‌ی زانستی جیهانی، چونكه ده‌خوازین له ئاینده‌دا ئه‌م پڕۆژه‌یه فراوان بكه‌ین و دامه‌زراوه‌كانی وه‌ك ئیڵ سیفڤیر و ساینس دایرێكت و وایلی و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ش به‌شداری پێ بكه‌ین، به‌هیواین له ئاینده بتوانین فراوانتری بكه‌ین بێگومان به‌هۆیه‌وه ئاستی توێژینه‌وه و توێژهرهكانمان به‌رز ده‌بێته‌وه،.
هه‌موان پێكه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كه‌ن
له كۆتایی وتاره‌كه‌شیدا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هیوای خواست هه‌موان پێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ به‌رده‌ستخستنی گۆڤار و كتیب و سه‌رچاوه‌ی زانستی ئاستبه‌رز بۆ مامۆستایان و خوێندكاران، هه‌روه‌ك هیواشی خواست پێكه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ سه‌رچاوه زانستیه‌كانی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه بكه‌ن تا بتوانین سودی لێ وه‌ربگرین و بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه بده‌ن، وتیشی له گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆ زانكۆكانتان ده‌بێ ببنه فۆكهڵ پۆینت، هاوكاری ئه‌و مامۆستا و خوێندكارانه بن، كه چۆن بتوانن ئه‌م سه‌رچاوه بۆ یه‌كه‌مین جار بهكاربهێینن.
هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی زانستی سه‌رچاوه زانستیه‌كان ده‌كرێ
له به‌شێكی دیكه‌ی وۆركۆشۆپهكهدا، له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی (EBSCO) پریزنتهیشنێك پێشكه‌شكرا، له‌به‌شی كۆتایی وۆركشۆپه‌كه‌دا، له‌لایه‌ن توێژه‌ران و شاره‌زایانی بواره‌كه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی زانستی گۆڤار و سه‌رچاوه زانستیه‌كانی دامه‌زراوه‌ی (EBSCO) كرا و، واش بڕیاره وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕاسپارده‌كانی ئه‌ندامانی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی زانستی سه‌رچاوه زانستیه‌كان بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه بدات.