د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی زانكۆی كوردستان/ هه‌ولێر ستایشی سه‌رۆكی زانكۆی ستافی به‌ڕێوه‌بردنی زانكۆكه‌یان كرد له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی زانكۆ و به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵیتی خوێندن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و، دوای ئه‌وه‌ی به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن د.شه‌ماڵ موختار سه‌رۆكی زانكۆی كوردستان/ هه‌ولێر و یاریده‌رده‌ر و ڕاگری كۆلێژه‌كان پێشوازییان لێكرا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، كه د.ئامانج سه‌عید ڕاوێژكاری به‌ڕێزیان یاوه‌ری ده‌كرا، كۆلێژ و به‌شه زانستیه‌كانی زانكۆكه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه و، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆكه باسی له ورده‌كاری به‌ڕێوه‌چونی كاروباره زانستی و كارگێڕییه‌كانی به‌شه‌كان كرد، هه‌روه‌ك باسی له‌و هه‌نگاوانه كرد كه په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و كواڵیتی خوێندن و بەڕیوەبردن له زانكۆی كوردستان.
له وێستگه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ زانكۆی كوردستان، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی نەخۆشخانەی ئەکادیمی به‌سه‌ركرده‌وه، لەم سەردانەدا تەرکیز لەسەر ئەو پێداویستیانە کرا کە دەچنە خزمەتی جێبەجێکردنی سیستم و پرۆگرامی نوێی خوێندن و ڕاهێنانی پزیشکی کە ناسراوە بە (Integrated System Based Approach).
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و، دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م تاقیگه‌كان و، سێنته‌ره‌كانی توێژینه‌وه و فێربون، د.یوسف گۆران ده‌ستخۆشی له كار و هه‌نگاو و پڕۆژه‌كانی زانكۆكه كرد و، ڕایگه‌یاند: زانكۆ ناوه‌ندێكی گرنگه بۆ پیشخستنی كۆمه‌ڵگه، بۆیه پێشكه‌وتنی زانكۆ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێ له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه، وتیشی زانكۆی كوردستان له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ت و پلانی ستراتیژی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان هه‌نگاوی گرنگ و گه‌وره‌ی ناوه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی زانكۆ و كواڵیتی خوێندن، بۆ ئه‌وه‌ش پاڵپشتی و پشتیوانی وه‌زاره‌تی بۆ دوپاتكردنه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا، د.شه‌ماڵ موختار سه‌رۆكی زانكۆی كوردستان/ هه‌ولێر دوای به‌خێرهێنانی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، وه‌فدی هاوڕێی دوپاتیكرده‌وه کە زانکۆکەیان پابەند دەبێت بە جێبەجێکردنی دیدگا و تێڕوانینە ستراتیجییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بەتایبت لە بوارەکای پەرەپێدانی ژیرخانی زاننستی و بەرزڕاگرتنی کواڵیتی و بەدەستهێنانی متمانەی نێودەوڵەتی، بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی به‌جێبه‌جێكردنی كۆمه‌لێك پڕۆژه كرد، كه له به‌رنامه‌یاندایه له ئاینده‌دا جێبه‌جێیان بكه‌ن.