به‌چاودێری و ئاماده‌بونی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، وۆركشۆپی په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كانی كۆلێژی پزیشكی له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چو.
له‌و وۆركشۆپه‌دا، كه له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت ده‌ستپێكرد، د.ئامانج سه‌عید ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی زانكۆكانی گه‌رمیان و زاخۆ و، د.نه‌ژده‌ت ئاكرێی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدان و، ڕاگر و سه‌رۆكی كۆلێژه‌كانی پزیشكی له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یبون، وۆركشۆپه‌كه به‌ساتێك ڕێزگرتن بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستپێكرد.
پاشان. د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له وتارێكدا خۆشحاڵی خۆی به‌به‌ستنی ئه‌و وۆركشۆپه پیشاندا، كه تایبه‌ته به گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ناوه‌ڕۆكی پرۆگرام و سیستمی خوێندنی پزیشكی له زانكۆكانی كوردستان.
پێشكه‌وتنی پزیشكی خه‌سڵه‌تی نوێی هه‌یه
ده‌باره‌ی زانستی پزیشكی، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتی: وه‌ك ده‌زانین زانستی پزیشكی له ژێر كاریگه‌ری توێژینه‌وه‌و پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژی زۆر به‌خێرایی گه‌شه ده‌كات، وتیشی بواری پزیشكی له سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك و، له‌سه‌رده‌می ئاوێته‌بونی ته‌كنه‌لۆژییه‌كان و توێژینه‌وه فره دیسپلینه‌كان چاوه‌ڕوانی گۆڕانكاری مه‌زنی لێده‌كرێت، د.یوسف گۆران باسی له خه‌سڵه‌ته نوێیه‌كانی پێشكه‌وتنی پزیشكی كرد و، بۆ ئه‌وه‌ش ڕایگه‌یاند: پێشكه‌وتنه‌كانی ناتۆتهكنهلۆژی و، (جین سیكوێنسینگ) و ئیدتكردنی جینه‌كان و (ثری دی پرنت) له دیارترین خه‌سڵه‌ته‌كانی پێشكه‌وتنی زانستی پزیشكین له سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك، ڕونیشیكرده‌وه له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌و گۆڕانكارییه زانستیانه‌دا، شێواز و سیستمی خوێندن و فێركردن و، ڕاهێنانی پزیشكی دیسان گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا دێت.
ده‌بێ گۆڕانكارییه‌كانی خویندنی پزیشكی له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی دونیا هاوته‌ریب بێ
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا باسی له دۆخی كوردستان كرد و وتی: ناكرێ ئێمه ئه‌و گۆڕانكارییه زانستیانه نادیده بگرین، به‌ڵكو ده‌بێت به‌وردی ڕه‌چاوی پرۆسه‌ی خوێندنی نه‌وه‌ی نوێی پزیشكانی وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین، هه‌روه‌ك كارێك بكه‌ین ئاستی خوێندن له كۆلێژه‌كانی پزیشكی له زانكۆكانی كوردستان له ئاستێكی جیهانی ستانداردا بێت، وتیشی سیستم و ناوه‌ڕۆكی پرۆگرامه‌كانی خوێندن و ڕاهێنانی پزیشكی له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه زانستی و ته‌كنه‌لۆژییه‌كانی دونیا هاوته‌ریب بێت، تا ده‌رچوانی كۆلێژه‌كانی پزیشكی بتوانن له بازاری كاری ناوخۆێی و نێوده‌وڵه‌تیدا به‌ئاسانی كاریان ده‌ست بكه‌وێت.
كۆلێژی پزیشكی هه‌ولێر گۆڕانكارییه‌كانی ده‌ستپێكردوه
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌شێكی وتاره‌كه‌ی ته‌رخانكرد بۆ ئه‌ركی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی و بۆ ئه‌وه‌ش ڕایگه‌یاند: ئه‌ركی ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ زانكۆ و كۆلێژه‌كانی پزیشكی ئه‌وه‌یه، كه سیستمی خوێندنی پزیشكی به‌جۆرێك دابڕێژینه‌وه، له ڕوی زانستی و كه‌لتوری و ئیتیكیهوه پزیشكانی ئاینده‌مان بۆ گۆڕانكاری ڕیشه‌یی له سیستمی ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌مان ئاماده‌بكات، هه‌روه‌ك خۆشحاڵی خۆشی پیشاندا، كه له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردودا كۆلێژی پزیشكی له زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ناوازه‌دا توانیان گۆڕانكاری گه‌وره له سیستم و ناوه‌ڕۆكی پرۆگرامه‌كانی خوێندنی پزیشكی بكه‌ن و، به‌ته‌واوه‌تی (Integrated System Based Approach) بخه‌نه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌گرنگیه‌وه باسی له‌و سیستمه كرد و وتی: په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و سیستمه لایه‌نی بیر و تێڕوانینی ڕه‌خنه‌گرانه و داهێنه‌رانه له پرۆسه‌ی فێربون به‌هێز ده‌كات و، تێگه‌یشتنی زانستی قوڵتر ده‌كات، هه‌روه‌ك پزیشكان باشتر بۆ چاره‌سه‌ری گرفته ته‌ندروستیه ئاڵۆزه‌كان ئاماده ده‌كات، له‌هه‌مان كاتدا ده‌رفه‌ت بۆ خوێندكاران له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خوێندنه‌كه‌ی ده‌ڕه‌خسێنێت تا به‌دونیای كلینیكی ئاشنا بن و، هه‌لی ڕاهێنانی پراكتیكیش چڕتر ده‌كات، له به‌رامبه‌ر ئه‌و كار و هه‌نگاوانه‌ی جێبه‌جێیان كردوه، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ستخۆشی له ڕاگر و مامۆستایانی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی كرد، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئێوه ڕیسك و ئاڵنگارییه‌كی گه‌وه‌ره بو، هه‌روه‌ك ئه‌ركێكی زۆر قورسیش بو، به‌ڵام توانیتان بچنه ژێر باری ئه‌و ئه‌ركه و، به‌هه‌وڵ و ماندوبون و شه‌ونخونی ئێوه پڕۆسه‌كه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن و سه‌قامگیری زانستی ببه‌ن، وتیشی ئه‌زانین زانكۆی دهۆكیش هه‌وڵی جدی بۆ گۆڕانكاری له سیستمی خوێندنی پزیشكی داوه، بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش ده‌ستخۆشی له‌و زانكۆیه‌ش كرد.
ئه‌م وۆركشۆپه كورتكردنه‌وه‌ی ڕێگه دژواره‌كانه
د.یوسف گۆران له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، باسی له ئامانجی به‌ستنی وۆركشۆپه‌كه كرد و وتی: مه‌به‌ست له به‌ستنی ئه‌م وۆركشۆپه بریتیه له پشتیوانیكردن له هه‌نگاوه‌كانی گۆڕانكاری ڕاسته‌قینه له خوێندنی پزیشكی، وتیشی له ڕێگه‌ی ئه‌م وۆركشۆپه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌زمون و زانیارییه‌كان هاوبه‌ش بكه‌ن و، سود له هه‌نگاوه‌كانی یه‌كتر ببینن، به‌تایبه‌ت ئه‌زمونی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی ئه‌زمونێكی ده‌وڵه‌مه‌نده و هاوكاری پرۆسه‌ی گۆڕانكاری سه‌رتاسه‌ری ده‌بێت، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، كه هیچ گۆڕانكاری و ڕیفۆرمێك به‌بێ كه‌موكوڕی نابێت، وتیشی له‌م پرۆسه‌یه‌دا هه‌میشه لێكنزیكبون و گفتوگۆكردن هاوكار ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌رئه‌نجامی پۆزه‌تیڤ و گواستنه‌وه‌ی زانستیانه‌ی ئه‌زمونه سه‌ركه‌وتوه‌كان كورتكردنه‌وه‌ی ڕێگه دژواره‌كان.
ده‌رئه‌نجامه‌كانی تویژینه‌وه‌كان ده‌چنه خزمه‌تی گۆڕانكارییه‌كان
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی وتاره‌كه‌ی ته‌رخانكرد بۆ گرانتی ئه‌زمونی توێژینه‌وه‌ی زانستی و ڕایگه‌یاند: له ڕێگه‌ی گرانتی ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌ی زانستی پشتیوانی دارییمان بۆ تویژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی ده‌سته‌به‌ركرد، كه تایبه‌ته به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕیفۆرمی خوێندنی پزیشكی، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ده‌چێته خزمه‌تی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی ده‌ستمان پێكردوه.
له پرۆسه‌ی گۆڕانكارییدا باوه‌ڕیی ته‌واو به‌توانا و لێهاتوی سه‌ركرده ئه‌كادیمیه‌كانی كوردستان هه‌یه
له كۆتایی وتاره‌كه‌شیدا، د.یوسف گۆران هیوای خواست گفتوگۆكانی ئه‌و وۆركشۆپه هه‌موان بگه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی، كه هه‌مو كۆلێژه‌كانی پزیشكی له زانكۆكانی كوردستان بكه‌ونه سه‌ر ڕێچكه‌ی په‌یڕه‌وكردنی (Integrated System Based Approach) و، هیچ كۆلیژێكی پزیشكی له پاش به‌جێ نه‌مێنێ، وتیشی هیواخوازین بتوانین هاوڕا بین له ده‌ستگرتنی ئه‌و زانكۆیانه‌ی، كه به‌نیازن كۆلێژی پزیشكی دابمه‌زرێنن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ڕێگه‌كه‌یان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیستمه ده‌ست پێ بكه‌ین، له كۆتایشدا پشتیوانی ته‌واوی خۆی و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ پێشنیاز و بڕیاره‌كان دوپاتكرده‌وه، وتیشی باوه‌ڕیی ته‌واومان به‌توانا و لێهاتوی سه‌ركرده ئه‌كادیمیه‌كانی وڵاته‌كه‌مانه، كه ده‌توانن له‌و پرۆسه‌یه‌دا سه‌ركه‌وتوبن.
هاوبه‌شیكردنی ئه‌زمونه سه‌ركه‌وتوه‌كان
له به‌شێكی دیكه‌ی وۆركشۆپه‌كه‌دا، د.عه‌لی عبدول ڕه‌زاق ده‌باخ ڕاگری كۆلێژی پزیشكی له زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی، سمینارێكی ده‌رباره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی سیستم و ناوه‌ڕۆكی پرۆگرامه‌كانی خوێندن له كۆلیژی پزیشكی به‌ناونیشانی (هاوبه‌شیكردنی ئه‌زمون و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان) پێشكه‌شكرد.
پاشان، د. قاسم حه‌سۆ عه‌بدولڵا ڕاگری كۆلێژی پزیشكی له زانكۆی دهۆك سمیناریكی ده‌رباره‌ی دوا هه‌نگاوه‌كانی ئاماده‌كاری بۆ گۆڕانكاری له سیستم و ناوه‌ڕۆكی پرۆگرامه‌كانی خوێندن له كۆلیژی پزیشكی زانكۆی دهۆك پێشكه‌شكرد.
گۆڕانكاری له (12) به‌شی زانستی كراوه
هه‌ر له میانه‌ی ئه‌و وۆركشۆپه‌دا، د.نه‌ژده‌ت ئاكرێی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدان له دیوانی وه‌زاره‌ت، له وته‌یه‌كدا به‌وردی باسی له هه‌نگا و كار‌و پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی وه‌زاره‌ت كرد بۆ گۆڕانكاری له پرۆگرامه‌كانی خوێندن، بۆ ئه‌وه‌ش ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی ڕابردودا گۆڕانكاری له پرۆگرامه‌كانی خوێندن له به‌شه زانستیه‌كان له (12) به‌ش ده‌ستپێكرد، وتیشی به‌شێك له‌و گۆڕانكاریانه كه‌وتونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ڕێگه‌ی خۆیان گرتوه، به‌شێكی دیكه‌شیان له هه‌نگاوه‌كانی كۆتایین، هه‌روه‌ك به‌شێكی دیكه‌یان له‌سه‌ره‌تادان، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری ته‌واو له به‌شه‌كاندا بكرێ، به‌شێوه‌یه‌ك ئاوێـته‌ی زانست و پێشكه‌وتنه‌كانی سه‌رده‌م بكرێن.
پێشنیاز و ڕاسپارده‌ی جیا گهڵاڵهكران
له بڕگه‌ی كۆتایی وۆركشۆپه‌كه‌شدا، ئاماده‌بوان گفتوگۆیان ده‌رباره‌ی میكانزمی په‌ره‌پێدانی سیستم و ناوه‌ڕۆكی پرۆگرامه‌كانی خوێندنی پزیشكی و، چۆنیه‌تی سودوه‌رگرتن له ئه‌زمونی پهیڕهكراوی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی و، هه‌نگاوه‌كانی زانكۆی دهۆك كرد، بۆ ئه‌وه‌ش ئاماده‌بوان بیروڕایی جیاوازییان خسته‌ڕو، له ئه‌نجامی ئه‌و گفتوگۆیانه‌دا، وۆركشۆپه‌كه به گه‌ڵاڵه‌كردنی كۆمه‌ڵێك پێشنیاز و ڕاسپارده‌ی كۆتایی پێهات.
گۆڕانكارییه‌كان له خزمه‌تی خوێندكاران وكۆمه‌ڵگه ده‌بێ
له كۆتایدا، د.ئامانج سه‌عید ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ كاروباری دڵنیایی جۆری و خوێندنی پزیشكی سوپاسی ئاماده‌بوانی كرد، هه‌روه‌ك به‌گرنگیه‌وه له گفتوگۆكانی وۆركشۆپه‌كه‌ی ڕوانی و ڕایگه‌یاند: هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وی گۆڕانكاری ته‌واو له خوێندنی پزیشكی بكه‌ین، به‌شێوه‌یه‌ك له خزمه‌تی خوێندكاران و، دواتر به‌خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه بكه‌وێته‌وه.