لەمیانەى کۆبونەوەى ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەستخۆشى لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کرا بۆ هەنگاوەکانى لەبوارى کارگێڕى و داراییدا.
له‌و كۆبوونه‌وەیەدا، كه ئەمڕۆ چوارشه‌ممه ڕێکەوتى ٤/٧/٢٠١٨ دا، له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه‌چو، د. یوسف گۆران وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، ڕ‌اپۆرتێكى ده‌رباره‌ى داهات و خه‌رجییه‌كانى وه‌زاره‌ت له چوارچێوه‌ى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا بۆ زیادكرنى داهات و پشتبه‌خۆبه‌ستن له دابینكردنى سه‌رچاوه‌ى دیكه‌ى دارایى بۆ زانكۆكان و دامه‌زراوه‌كانى دیكه‌ى وه‌زاره‌ت خسته ڕوو. له ڕاپۆرته‌كه‌دا سه‌رجه‌م داهات و خه‌رجییه‌كانى وه‌زرات له ماوه‌ی ساڵانی نێوان (2014 تا 2018) ڕونكراوه.
له به‌رامبه‌ردا، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌ستخۆشى له وه‌زاره‌ت كرد بۆ ئه‌و هه‌نگاوه، هه‌روه‌ك وه‌زاره‌ته‌كانی (وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى) و (خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى) ڕاسپارد، كه بۆ ڕێكخستنى ئه‌و داهات و خه‌رجیانه به‌پێى ڕێنماییه داراییه‌كان، هه‌ماهه‌نگى بكه‌ن.